ڕۆژنامه‌ی"ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ڕایگه‌یاند: "داعش تاوانی دڕندانه‌ی سێكسی به‌رانبه‌ر كچه جوانه ئێزدییه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات". ڕۆژنامه‌كه له زاری "زه‌ینه‌ب بانجۆرا" نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بواری توندوتیژی سێكسییه‌وه ده‌نوسێت: "داعش كچه جوانه دیله‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت. ده‌یان نێرێته بازاڕی فرۆشتنی كۆیله‌كان له‌شاری ڕه‌قه‌ی سوریا. تاكو كچه‌كان بفرۆشێت به‌هه‌ركه‌سێك كه نرخێكی زیاتر بدات". ڕۆژنامه‌كه ده‌نوسێت: "داعش كچه‌كان ڕووت ئه‌كاته‌وه.تاقی كردنه‌وه‌ی پارێزراوی كچێنییان بۆده‌كات. پاشان نرخه‌كانیان دیاری ده‌كرێت و، ده‌نێردرێن بۆ فرۆشتن له‌بازاڕی كۆیله‌كان". گوتیشی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌ی سێكسی ئاشكرا كردووه كه‌به‌رانبه‌ر كچه جوانه ئیزدییه‌كان كراون. زانیارییه‌كان له‌عێراق وتوركیا وسوریاو لوبنان وئه‌رده‌ن كۆكراونه‌ته‌وه". ڕونیشی كرده‌وه: "به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو تاوانی سێكسی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.له‌دژی ئه‌و كچانه‌ی كه‌له‌مانگی ئابی ڕابردوودا له شه‌نگال وناوچه‌كانی تر ڕفاندنیان. كام كچه جوانتر بێت، ده‌نێردرێت بۆ نێوباره‌گانی داعش تاكوبه‌یه‌كێك له چه‌كداره‌كان یان به ئه‌میرێكی داعش بفرۆشرێن".
http://www.basnews.com/index.php/so/news/172127
http://www.basnews.com/index.php/so/news/172127