قسه‌كردن و گه‌رِان به‌دوای شتی مێژوویی و دووباره هێنانه‌وه‌ی بۆ ناو گفوگۆكان و تاوتوێكردنێكی واقیعیانه پێویستی به به‌دواداچوون و ورده‌كارییه‌كی زۆر هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جێگای مشتومرِ بێت، رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك و ئیسلامناسانیش به شێوه‌یه‌كی تر له مه‌سه‌له‌كه ده‌رِوانن و قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه، هه‌بوونی كه‌نیزه (جاریه) به‌ر له ئیسلام و به درێژایی مێژووی ئیسلامیش مشتومرِێكی زۆری له‌سه‌ره، رۆژهه‌ڵاتناس و ره‌خنه‌گره‌كان له دینی ئیسلام ئه‌وه وه‌ك به كۆیله‌كردنی ژن ده‌بینن، له‌به‌رامبه‌ریشدا زانایانی ئایینی ئه‌وه به رێگاچاره‌یه‌كی واقیعیانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م ته‌ماشا ده‌كه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی دیلی جه‌نگه‌كان له كاتی فتوحاتی ئیسلامی‌دا. لێره‌وه گۆڤارى (شه‌قام) به پێویستی زانی له‌م روانگه‌یه‌وه دوو زانای ئایینی ئیسلام بدوێنێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و كێشه سێكسیه‌كانی ئه‌مرِۆی گه‌نجان له كۆمه‌ڵگادا:
سه‌ره‌تا د.محمد گه‌زنه‌یى كورته مێژوویه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و باسه ده‌دوێت" له كۆندا ئه‌و خه‌ڵكه زۆربه‌یان هه‌ژار بوونه و كه‌مێكیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه، زۆربه‌یان بێ ده‌سه‌ڵات بوونه و كه‌مێكیان ده‌سه‌ڵاتدار بوونه، ئه‌مه وایكرد هه‌ندێكیان هه‌ندێكی تر ئیستیغلال بكه‌ن، بۆ نموونه له شه‌رِدا كه میلله‌تێك سه‌رده‌كه‌وت به‌سه‌ر میلله‌تێكی دیكه ئیتر بێجگه له‌وه‌ی ماڵیش تاڵان ده‌كران و مولكه‌كه‌شی داگیر ده‌كرا، پیاوه‌كانیشی ده‌كرده كۆیله و ژنه‌كانیشی ده‌كرده جاریه، ئه‌مه عاده‌تێكی كۆن بوو، له‌وكات میلله‌تان هه‌رچه‌نده له ناوه‌خۆیان دادپه‌روه‌ر بونایه، به‌ڵام كه ده‌گه‌یشتنه به‌رامبه‌ر میلله‌تێكی دیكه ئه‌و یاسایه نه‌ده‌ما و یاساكه هێز بوو، كامیان به‌هێزتر بووایه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داگیر ده‌كرد و وڵاتی خۆی گه‌وره ده‌كرد له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وی تر، كه ئیسلامیش هات ئه‌و دیارده‌یه هه‌بوو، دیارده‌كه له‌وه ره‌گداكوتاوتر بوو كه ئیسلام بتوانێ چاره‌سه‌ری بكات، كه به‌رامبه‌ر شه‌رِت له‌گه‌ڵ ده‌كات و پیاوه‌كانت ده‌كاته كۆیله تۆ له‌و حاڵه‌ته چی ده‌كه‌ی؟ ده‌بێ هه‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی، چونكه چاره‌ت نییه، ئیسلام سه‌ره‌تا پێی چاره‌سه‌ر نه‌كرا، به‌ڵام دواتر هه‌وڵیدا ئه‌وانه‌ی كه كۆیله‌ن و موسڵمانن هانی موسڵمانانی ده‌دا كه ئازادیان بكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێك سوێندی خوارد با كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكات و ئه‌وه‌ی زینای كردبا به‌نده‌یه‌ك ئازادبكات و كۆیله ئازاد كردن خێری زۆره و ...هتد، به‌ڵام ئه‌و هۆكاره‌ی كه له رێگایه‌وه كۆیله دروست ده‌كرا هه‌ر مابوو، ئه‌وه تا كاتی"ئه‌براهام لینكۆڵن" له ئه‌مه‌ریكا كه كێشه‌ی كۆیله‌یان زۆر بوو، برِیاری نه‌هێشتنی كۆیله‌ی ده‌ركرد، توانی چاودێری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه دابنێ بۆ نه‌هێڵانی ئه‌و دیارده‌یه، ئێستا نه‌ماوه و دیارده‌كه یاساغه له دونیا."
مامۆستا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، وتاربێژ و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروست بوونی كه‌نیزه له مێژوودا وتی " كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌رِیوه به‌تایبه‌تی قۆناغی به‌ندایه‌تی كه له پێش ئیسلامه‌وه هه‌بووه، له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانی رۆمانی و بێزه‌نتی و ساسانی و جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌وانی تریش هه‌بووه، له‌كاتی به‌دیل گیرانیان له جه‌نگه‌كاندا پیاو و ژن هه‌ردووكیان به شێوازی به‌نده مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، به پیاوان ده‌گوترا كۆیله (عبد) به ژنانیش ده‌گوترا (جاریه) تاوه‌كو هاتنی ئیسلام ئه‌وه به‌رده‌وام بوو".
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵىَ" له نێوان خێڵه‌كان و میلله‌ته‌كانی ئه‌وكات شه‌رِ و به‌یه‌كدادان هه‌بووه له‌سه‌ر بنه‌مای پاوانخوازی، له دوای ئه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات و ده‌وڵه‌تی دروستكرد ئه‌و شه‌رِانه هه‌ر به‌رده‌وام بوون به‌ڵام تێرِوانینی شه‌رِه‌كان گۆرِا، ئه‌گه‌ر پێشتر له‌سه‌ر وشترێك شه‌رِیان ده‌كرد ئه‌وا دوای ئیسلام شه‌رِه‌كه له دژی ئه‌و كه‌سانه بوو كه رێگر بوون له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام كه له ئیسلامدا پێی ده‌گوترێت (غزوات) له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌رِانه‌دا هه‌روه‌ك پێشتریش باو بوو ئه‌وانه‌ی كه ده‌گیران ده‌كرانه كۆیله، هه‌رچه‌نده ئیسلام بۆ ئه‌وه هات رێز بۆ مرۆڤ بگێرِێته‌وه و كۆیلایه‌تی نه‌هێڵێ، به‌ڵام ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی نه‌ده‌كرا، ئیسلام هه‌ڵسا چه‌ند به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌دا دانا و چه‌ندین رێگا چاره‌ی داناوه تاوه‌كو كۆیله و جاریه نه‌هێڵێ و مرۆڤ ئازادبێت، له چه‌ندین حوكمدا یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه دایناوه بریتییه له ئازادكردنی كۆیله بۆ نموونه له كوشتنی به هه‌ڵه و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست وه له سوێندخواردن و ....هتد، هه‌روه‌ها ئازادكردنی كۆیله‌ی كردووه به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی لابردنی كۆسپه‌كانی ژیان (وما ڕدراك ماالعقبه فك رقبه ڕو اگعام فی یوم ژی مسغبه) له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كۆیلایه‌تی هه‌ر ماوه، له‌و كاته‌دا سیستمێكی بۆ داناوه و كردوویه‌تی به دین بۆ نموونه نابێ كۆیله ئازار بدرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی چی ده‌خوات و له‌به‌رده‌كات ده‌بێ ئه‌ویش بدات به كۆیله‌كه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئافره‌تانیش ئه‌وانه‌ی كه‌وا له شه‌رِه‌كان ده‌ستگیر ده‌كران ئیسلام سیستمێكی بۆ ئه‌وه‌ش داناوه كه هه‌ركه‌سێك بیكرِێت ده‌بێ عه‌قدێك بكات، ئه‌و ژنه ده‌بێته هی ئه‌و پیاوه و هه‌ركاتێك كردیه خێزانی خۆی و منداڵی لێی بوو ئازاد ده‌كرێت و ژیانی بۆ دابین بكرێت، ئه‌گه‌ر جاریه‌ێك سته‌می لێ كرابا شكاتی ده‌كرد و مافی خۆی وه‌رده‌گرته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه بووه كه پیاده كراوه و خه‌لیفه‌كان و خه‌ڵكانی تریش كردوویانه بۆئه‌وه‌ی سته‌م له ئافره‌ته‌كه نه‌كرێت و فه‌وزای جنسی له كۆمه‌ڵگا روونه‌دات و ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌ره‌و حه‌ل بوون بچێت"
دوای سه‌دان ساڵ له هاتنی ئاینی ئیسلام و له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌و رێگاچارانه‌ش كه بۆی داناوه كه‌چی ده‌بینین تا دواساتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان كه‌نیزه هه‌ر ماوه، مامۆستا ئه‌نوه‌ر پێی وایه"دین نه‌یگوتووه ئێوه جاریه‌تان هه‌بێت، به‌ڵكو ئیسلام هاتووه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه كردووه كه‌وا هه‌بووه و رۆژ به‌رۆژ چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئیسلامی تێدا هاتووه به‌رده‌وام شه‌رِ و شۆرِی تێدا بووه و كۆیله و جاریه هه‌بووه، به تێپه‌رِبوونی كات به‌ره‌و كه‌مبوون چووه، ئیسلام ناكرێ یه‌كسه‌ر نه‌یهێڵێ به‌ڵكو پله‌به‌ندی هه‌یه له حوكمه‌كان"
د.محه‌مه‌د گه‌زنه‌ییش رای وایه كه" چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی هه‌ر به هاندان بووه نه‌ك برِیارێكی سه‌پاندن بێت، ته‌نیا له سنووری هاندان بووه بۆ نه‌مانی ئه‌و دیارده‌یه"
كه‌نیزه‌كان له بازارِه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌فرۆشران، ئه‌و كه‌نیزانه بۆ دوو مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنران، كاركردن بۆ خاوه‌نه‌كانیان و موماره‌سه‌كردنی سێكسی له‌گه‌ڵیان، له‌باره‌ی شه‌رعی بوونی موماره‌سه‌ی سێكسی به‌بێ ماره‌برِین د.محه‌مه‌د گه‌زنه‌یى ده‌ڵێ" مه‌سه‌له‌ی سێكسی به دوو شێواز جائیزه، یه‌كێكیان به رێگای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌ویتریان به ته‌مه‌لوك، جاریه ته‌مه‌لوكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جاریه‌كه منداڵی له پیاوێك هه‌بووایه ده‌بووه (ام الولد) و پاشان پێی نه‌ده‌گوترا جاریه، ئه‌مه‌ش رێگایه‌ك بوو بۆ نه‌مانی جاریه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین جاریه ته‌نیا بۆ سێكس نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردن بووه، هه‌ندێكجار جاریه كاری ده‌ستیشی كردووه بۆ نموونه مافوری دروست كردووه، خاوه‌نه‌كه‌ی سودی له پیشه‌كه‌یان ده‌بینی "
مامۆستا ئه‌نوه‌ر پێیوایه" له پێش هاتنی ئیسلام و له سه‌رده‌می ئیسلامیش تا سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیش كێشه‌یه‌ك نه‌بووه به‌ناوی كێشه‌ی سێكسی، هه‌زارودووێه‌د ساڵ له حوكمی ئیسلام كێشه‌ی سێكسی نه‌بووه، ئازادییه‌كی ته‌واو هه‌بووه له راده‌ربرِینی كچ و كورِ و له پێكهێنانی خێزان و له جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت، له‌و سه‌رده‌م كێشه‌ی منداڵی زۆڵ و كێشه‌ی بێوه‌ژنی و قه‌یره‌كچی نه‌بووه، چونكه ئیسلام چاره‌سه‌ری بۆ داناوه، بۆنموونه فره‌ژنی هه‌بووه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌یه كه‌وا پیاوه‌كه دادپه‌روه‌ر بێت له نێوان ژنه‌كانیدا، زۆر ده‌ق هه‌ن هه‌رِه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه‌وا ناتوانن دادپه‌روه‌ربن له نێوان هاوسه‌ره‌كانیان، هه‌روه‌ها بێوه‌ژن ئازاد بووه شوو بكاته‌وه یان نا....هتد".
به‌ڵام د.محه‌مه‌د پێیوانییه كه‌نیزه چاره‌سه‌ری كێشه سێكسیه‌كانی كردبێت"جاریه چاره‌سه‌ر نه‌بوو بۆ كێشه‌ی سێكسی، چونكه جاریه به كرِین بووه نه‌ك به خۆرِایی، هه‌بوو ده‌وڵه‌مه‌ند بووه چوار ژنی هه‌بووه و جاریه‌شی كرِیوه، خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار بووایه جاریه‌ی پێ نه‌ده‌كرا، من برِوام وانییه كه جاریه كێشه‌ی سێكسی كه‌متر كردبێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكجار هه‌ڵده‌ستان جاریه‌یه‌ك و كۆیله‌یه‌كیان له‌یه‌كتر ماره ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ببنه كۆیله تاوه‌كو له داهاتوو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابووری بووه زیاتر، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش هه‌یانبوو، ئه‌وانه‌ی زه‌وییان زۆر بوو ده‌یانبردن كاریان پێ ده‌كردن. مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سێكسی گه‌نجان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، ئه‌گه‌ر یه‌كێك كچه‌كه‌ی حه‌زی له كورِێك بوو با بیداتێ و دایك و باوكه‌كه رێگر نه‌بن، جا كورِه‌كه فه‌قیره و هه‌ر چۆنێكه، چونكه كێشه‌كه‌ی ئێستامان مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا هه‌ژارییه، ئه‌وه‌ی كه ژنی پێ دێت با بیهێنێ ئه‌گه‌ر نا با به‌رۆژوو بێت جارانیش هه‌ر وابووه، له ئیسلام هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره هه‌بووه".
له دیدگای مامۆستا ئه‌نوه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه سێكسیه‌كان به جۆرێكی تره"له‌و قوناغه‌ی ئێستا تێیدانه له حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسیدار داین، له زۆری هۆكاره‌كانی وروژاندن، هه‌بوونی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر له‌پێش پێكهێنانی خێزان هه‌رله نه‌بوونی خانوو و پێداویستیه‌كانی ژیان و نه‌بوونی ئازادی راده‌ربرِینی كورِو كچ، نه‌بوونی ئازادی بێوه‌ژن بۆ مێرد كردنه‌وه‌ی، بێوه‌ژن نه حكومه‌ت وه‌كو پێویست یارمه‌تی ده‌دات نه ماڵی باوكی و نه ماڵی خه‌زووری، بۆیه من پێمباشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جنسی هه‌موو رێگاچاره‌كانی پێكهێنانی خێزان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر كورِه‌كان بۆ پێكهێنانی خێزان و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له یارمه‌تیدانی گه‌نجان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به یه‌ك مه‌زهه‌ب كێشه‌یه و پێویسته له هه‌موو مه‌زهه‌به‌كاندا به‌دوای چاره‌سه‌ر بگه‌رِێین، هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستایانی ئایینی به‌خۆیاندا بچنه‌وه، شێوازی وتاری هه‌ینی شێوازێكی كۆنه، مامۆستا ناتوانێ ئایه‌ت و فه‌رمووده دابه‌زێنێته ناوخه‌ڵك و واقیعی بێت، زۆرتر له مێژوو ده‌دوێن، ده‌بێ مامۆستا بڵێ ئه‌وه كێشه‌كه‌یه و ئه‌وه چاره‌سه‌ره و چاره‌سه‌ره‌كانیش واقیعی بن،یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی مامۆستایانی ئایینی دابرِانیانه له كۆمه‌ڵگای ئێستا، بۆیه پێویسته مامۆستایانی ئایینی بێنه‌وه ناو واقیعی كۆمه‌ڵگا، پێویسته مامۆستا خوێندنه‌وه‌ی زۆری هه‌بێت و بگه‌رِێت به‌دوای رێگاچاره بۆ ئه‌م كێشانه".
له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیار وه‌ك پرسێكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سێكسی گه‌نجان د.محه‌مه‌د گه‌زنه‌یى پێیوایه"زه‌واجی میسیار هی كچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه، بۆ نموونه كچێكی قه‌یره‌یه و باوكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده یا میراتێكی زۆری بۆ ماوه‌ته‌وه و خۆی یا براكانی پێیان خۆش نییه ئه‌و ماڵ و مولكه بۆ پیاوێكی بێگانه‌بێت بۆیه رازی ده‌بن خوشكه‌كه‌یان مێرد به پیاوێك بكات، مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه كه‌سیان میراتی ئه‌وه‌یتر نابات، مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ژنه‌كه له ماڵی باوكی ده‌بێت و پیاوه‌كه مه‌سروفیپێ نادات، هه‌روه‌ها ژنه‌كه داوای ئه‌وه نه‌كات كه پیاوه‌كه له‌لای بمێنێته‌وه، ئه‌وه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش ناوروژێنرێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ژنێكی تری هه‌بوو كێشه‌ی دره‌نگ چوونه‌وه ماڵی پیاوه‌كه یا شه‌وان نه‌چوونه‌وه‌ی بۆ دروست نابێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه منداڵێكیشی لێی بوو له كۆتاییدا ماڵه‌كه ده‌بێته هی منداڵه‌كه‌ی و نابێته هی ئه‌و پیاوه‌ی كه زه‌واجی میسیاری له‌گه‌ڵ كردووه، زیاتر هی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وه كه‌متر لای ئێمه به‌كه‌ڵك نایه‌ت چونكه زۆربه‌ی جاران لای ئێمه ژن بۆ ئه‌وه مێرد ده‌كات تا پیاوه‌كه به‌خێوی بكات".
، هه‌روه‌ها بێوه‌ژن ئازاد بووه شوو بكاته‌وه یان نا....هتد".
به‌ڵام د.محه‌مه‌د پێیوانییه كه‌نیزه چاره‌سه‌ری كێشه سێكسیه‌كانی كردبێت"جاریه چاره‌سه‌ر نه‌بوو بۆ كێشه‌ی سێكسی، چونكه جاریه به كرِین بووه نه‌ك به خۆرِایی، هه‌بوو ده‌وڵه‌مه‌ند بووه چوار ژنی هه‌بووه و جاریه‌شی كرِیوه، خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار بووایه جاریه‌ی پێ نه‌ده‌كرا، من برِوام وانییه كه جاریه كێشه‌ی سێكسی كه‌متر كردبێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكجار هه‌ڵده‌ستان جاریه‌یه‌ك و كۆیله‌یه‌كیان له‌یه‌كتر ماره ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ببنه كۆیله تاوه‌كو له داهاتوو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابووری بووه زیاتر، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش هه‌یانبوو، ئه‌وانه‌ی زه‌وییان زۆر بوو ده‌یانبردن كاریان پێ ده‌كردن. مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سێكسی گه‌نجان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، ئه‌گه‌ر یه‌كێك كچه‌كه‌ی حه‌زی له كورِێك بوو با بیداتێ و دایك و باوكه‌كه رێگر نه‌بن، جا كورِه‌كه فه‌قیره و هه‌ر چۆنێكه، چونكه كێشه‌كه‌ی ئێستامان مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا هه‌ژارییه، ئه‌وه‌ی كه ژنی پێ دێت با بیهێنێ ئه‌گه‌ر نا با به‌رۆژوو بێت جارانیش هه‌ر وابووه، له ئیسلام هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره هه‌بووه".
له دیدگای مامۆستا ئه‌نوه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه سێكسیه‌كان به جۆرێكی تره"له‌و قوناغه‌ی ئێستا تێیدانه له حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسیدار داین، له زۆری هۆكاره‌كانی وروژاندن، هه‌بوونی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر له‌پێش پێكهێنانی خێزان هه‌رله نه‌بوونی خانوو و پێداویستیه‌كانی ژیان و نه‌بوونی ئازادی راده‌ربرِینی كورِو كچ، نه‌بوونی ئازادی بێوه‌ژن بۆ مێرد كردنه‌وه‌ی، بێوه‌ژن نه حكومه‌ت وه‌كو پێویست یارمه‌تی ده‌دات نه ماڵی باوكی و نه ماڵی خه‌زووری، بۆیه من پێمباشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جنسی هه‌موو رێگاچاره‌كانی پێكهێنانی خێزان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر كورِه‌كان بۆ پێكهێنانی خێزان و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له یارمه‌تیدانی گه‌نجان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به یه‌ك مه‌زهه‌ب كێشه‌یه و پێویسته له هه‌موو مه‌زهه‌به‌كاندا به‌دوای چاره‌سه‌ر بگه‌رِێین، هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستایانی ئایینی به‌خۆیاندا بچنه‌وه، شێوازی وتاری هه‌ینی شێوازێكی كۆنه، مامۆستا ناتوانێ ئایه‌ت و فه‌رمووده دابه‌زێنێته ناوخه‌ڵك و واقیعی بێت، زۆرتر له مێژوو ده‌دوێن، ده‌بێ مامۆستا بڵێ ئه‌وه كێشه‌كه‌یه و ئه‌وه چاره‌سه‌ره و چاره‌سه‌ره‌كانیش واقیعی بن،یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی مامۆستایانی ئایینی دابرِانیانه له كۆمه‌ڵگای ئێستا، بۆیه پێویسته مامۆستایانی ئایینی بێنه‌وه ناو واقیعی كۆمه‌ڵگا، پێویسته مامۆستا خوێندنه‌وه‌ی زۆری هه‌بێت و بگه‌رِێت به‌دوای رێگاچاره بۆ ئه‌م كێشانه".
له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیار وه‌ك پرسێكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سێكسی گه‌نجان د.محه‌مه‌د گه‌زنه‌یى پێیوایه"زه‌واجی میسیار هی كچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه، بۆ نموونه كچێكی قه‌یره‌یه و باوكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده یا میراتێكی زۆری بۆ ماوه‌ته‌وه و خۆی یا براكانی پێیان خۆش نییه ئه‌و ماڵ و مولكه بۆ پیاوێكی بێگانه‌بێت بۆیه رازی ده‌بن خوشكه‌كه‌یان مێرد به پیاوێك بكات، مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه كه‌سیان میراتی ئه‌وه‌یتر نابات، مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ژنه‌كه له ماڵی باوكی ده‌بێت و پیاوه‌كه مه‌سروفیپێ نادات، هه‌روه‌ها ژنه‌كه داوای ئه‌وه نه‌كات كه پیاوه‌كه له‌لای بمێنێته‌وه، ئه‌وه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش ناوروژێنرێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ژنێكی تری هه‌بوو كێشه‌ی دره‌نگ چوونه‌وه ماڵی پیاوه‌كه یا شه‌وان نه‌چوونه‌وه‌ی بۆ دروست نابێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه منداڵێكیشی لێی بوو له كۆتاییدا ماڵه‌كه ده‌بێته هی منداڵه‌كه‌ی و نابێته هی ئه‌و پیاوه‌ی كه زه‌واجی میسیاری له‌گه‌ڵ كردووه، زیاتر هی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وه كه‌متر لای ئێمه به‌كه‌ڵك نایه‌ت چونكه زۆربه‌ی جاران لای ئێمه ژن بۆ ئه‌وه مێرد ده‌كات تا پیاوه‌كه به‌خێوی بكات"