باسی که‌نیزه‌ک یه‌کێکه له‌و باسانه‌ی ناحه‌زانی حه‌ق و دوژمنانی ئیسلام ده‌یانه‌وێ له‌ڕێیه‌وه ڕه‌خنه و تانه‌وته‌شه‌ری پێ بگرن له ئایینی پاکی ئیسلام و ده‌ڵێن گوایه ئیسلام ئافره‌تی به‌که‌م داناوه و کردوویه‌ته که‌نیزه‌ک و کڕین و فرۆشتنی پێوه حه‌ڵاڵ کردووه.. بۆیه پشت به‌خوا ئێمه‌ش به‌درێژی و له‌به‌ر داوای به‌ڕێزیشتان وه‌ڵامی ئێوه و ئه‌وانه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه که چاوه‌ڕێی ڕوونییه‌کن له‌م بابه‌ته..
که‌نیزه‌ک شتێکی تازه نییه ئیسلام هێنابێتی، به‌ڵكوو هه‌موو میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌کان و دین و کۆمه‌ڵه‌کان که‌نیزه‌کیان گرتووه و بگره له کاره سروشتی و ئاساییه‌کانی ژیانیان بووه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو که‌نیزه‌ک موڵک و ماڵی زۆرێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بوون و مامه‌ڵه و بازرگانیان پێوه کردوون، کاتێک ئیسلام هات به‌که‌نیزه‌ک کردنی ئافره‌تان ده‌رگای زۆر بوو، به‌كڕین و فرۆشتن، به‌داگیرکردن، دزین و فڕاندن، جه‌نگ و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر، له‌باتی قه‌رزدانه‌وه، ....
عه‌ره‌بی پێش ئیسلام و هه‌ردوو ئیمبراتۆرییه‌تی فارس و ڕۆمان و هه‌موو هێز و ده‌سته‌ڵاتێکی تر به‌که‌نیزه‌کردنی ئافره‌تانیان له‌لا پیشه و دابونه‌ریت بوو، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ش له‌زۆری و ئاشکراییدا پێویست ناکات وێنه‌یان له‌سه‌ر بخه‌ینه‌ڕوو..
که‌نیزه و سه‌بایا له‌ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامدا..
کاتێک ئیسلام هات دوو کاری گرنگی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه کرد ئه‌ویش:
١/ بچووککردن و ته‌سککردنه‌وه یان داخستنی زۆربه‌ی ده‌رگاکانی به‌که‌نیزه‌کردن.
ئیسلام هه‌موو ڕێگاکانی به‌که‌نیزه‌کردنی حه‌رام کرد و ته‌نها یه‌ک ده‌رگای هێشته‌وه ئه‌ویش له‌کاتی شه‌ڕکردن و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی جه‌نگاوه‌ر(محارب)دا، ئه‌وانه‌وه‌ی شه‌ر ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئیسلام و دێنه مه‌یدانی جه‌نگ(ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای هێزی کوفری شه‌رخوازدان).. موسوڵمان به موسوڵمان بوونی خوێن و ماڵ و هه‌موو شتێکی حه‌رامه زه‌وت بکرێت مه‌گه‌ر به مافی خۆی، ئه‌گه‌رچی بێته مه‌یدانی جه‌نگیش له‌گه‌ڵ موسوڵمانان، نه‌خۆی ده‌کرێته به‌نده و نه‌ژن و ئافره‌ته‌کانی ده‌کرێنه که‌نیزه، هه‌روه‌ها ئیسلام خاوه‌ن کتێبه ئاسمانییه‌کان(جووله‌که و گاوران)یش ناکاته به‌نده و که‌نیزه، ئه‌وانه‌ی له‌نێو موسوڵماناندا ده‌ژین و په‌یمانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا و ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌مان و دڵنیایی داونه‌تێ..
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که خاوه‌نی کتێبێکی ئاسمانی نین وه‌ک بتپه‌رستان و خاوه‌ن بیرۆکه‌کانی سه‌رده‌م(مارکسیی و شیوعی و گاپه‌رستان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به بوونی خودا‌ش نییه) ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕدا نه‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی ئیسلام(جه‌نگێک که موسوڵمانان تییدا له‌سه‌ر حه‌قق بن).
شه‌ڕی دروستی ئیسلامیش له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا ئه‌گه‌ر بۆ به‌رگری بوو(قتال الدفع) وه‌ک ئه‌و کاتانه‌ی هێرش ده‌کرێته سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان، یاخود شه‌ڕی هێرش کردن ده‌بێت، ئه‌ویش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی دینی خوایه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ئیسلام بگاته گوێ و دڵی هه‌موو که‌س وه‌کو خۆی و ده‌سته‌ڵات ته‌نها بۆ خوا بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س له‌ژێر دادپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامدا به‌ئازادی و دڵنیایی بژین، ئه‌وجا به‌ویستی خۆیان ئیمان بهێنن یاخود له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان هێنا ئه‌وا دونیا و دواڕۆژیان به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشیان نه‌هێنا ئه‌وه هیچ نه‌بێت له‌دونیا سه‌ربه‌رز و سه‌لامه‌ت و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن.
به‌ڵام سه‌رگه‌وره‌ی کوفر و خۆپه‌رستان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و به‌کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌کان و داگیرکردنی بازاڕه‌کان و زه‌وتکردنی هه‌موو مافه‌کانی خه‌ڵكی، لێناگه‌ڕین ڕێگا بۆ ئیسلام خۆش بکرێت و بانگه‌وازی خوایی به‌ئازادی و ئاسانی بگاته چاوبه‌ستراو و چه‌واشه‌کراوان هه‌تاوه‌کو باریان لێ تێک نه‌چێت، ئه‌و کات هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن و سوپا ساز ده‌که‌ن و خه‌ڵکانی چه‌واشکراو هانده‌ن ده‌ده‌ن بۆ جه‌نگی ئیسلام به‌هه‌رچی ناشرین کردن و پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی پیسمه‌رام له‌پێناوی ڕقهه‌ڵگیرسان به‌رامبه‌ر به دینی خوا و موسوڵمانان..
له‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا ئیسلام سێ ڕێگه‌یان نیشان ده‌دات هه‌تا یه‌کیان هه‌ڵبژێرن؛ باوه‌ڕهێنان و موسوڵمان‌بوون(ئه‌و کاته وه‌ک مسوڵمانان هه‌موو ماف و پاراستنێکیان ده‌بێت) یان له‌سه‌ر دینی خۆیان ده‌مینن و به‌ڵام دێنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی(به‌وه‌ش خوێن و ماڵ و هه‌موو شتێکیان ده‌پارێزرێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی په‌یمان نه‌شکێنن) یاخود بڕیاڕی جه‌نگ ده‌که‌ن و به‌شه‌ڕ باره‌که یه‌کلا ده‌بێته‌وه. هه‌تاوه‌کو ئه‌و سێ هه‌ڵبژاردنه‌یان نه‌خرێته پێش جائیز نییه هێرشیان بکرێته سه‌ر.
له‌پاش هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وجا ئه‌گه‌ر دوژمانان دیلیان بوو، باسی که‌نیزه و به‌نده دێته پیش(هه‌ڵبه‌ت زۆر ده‌مێکه حوکمی به‌نده و که‌نیزه ڕاگیراوه و ئه‌وه له‌کاتی خۆی بوو)..
ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا و کوشتار ده‌ستی پێ کرد، ئایا ئه‌گه‌ر موسوڵمانان به‌دیل گیران له پیاوان و ئافره‌تانیان، ئایا بێ باوه‌ڕان چیان لێ به‌سه‌ر دێنن!؟
به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامه‌که ئه‌وه‌یه که ده‌یانکه‌نه به‌نده و که‌نیزه‌ک و ده‌یانفرۆشن و ده‌کڕدێن.. بگره هه‌رچی مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه و دڕندانه‌یه ده‌یکه‌ن ده‌رهه‌ق به‌رامبه‌ر گیرا و دیلی موسوڵمان(ئه‌وه‌س له کۆن و نوێ‌دا نمونه‌ی زۆره، وه‌ک له گرتووخانه‌ی ئه‌بووغرێب و گوانتانامۆ...)
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که مانه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی به‌که‌نیزه‌کردنی ئافره‌تانی بێباوه‌ڕانی شه‌ڕخواز له مه‌یدان ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌تا بێباوه‌ڕان بزانن ئیسلامیش ده‌توانێت کاری له‌و جۆره بکات به‌رامبه‌ریان هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ده‌یکه‌ن ده‌رهه‌ق به موسوڵمانان، ئه‌و کاره‌ش حوکمی نه‌سخ نه‌بۆته‌وه به‌ڵكو به‌جێماوه بۆ ئه‌میر و پێشه‌وای موسوڵمانان، ئه‌گه‌ر له‌دونیادا ئه‌و کاره کۆتایی پێ هاتبێت و له‌کاتی جه‌نگدا به‌وجۆره له ئافره‌تانی دیل نه‌کرێت، هه‌ڵبه‌ت ئیسلام پێشه‌نگی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کانی تر ده‌کات له نه‌هێشتنی.
جگه له به‌به‌نده‌یی و به که‌نیزه‌یی دیله‌کان له‌جه‌نگدا، ئیسلام ڕێگه‌ی تریشی داناوه، وه‌ک ئازادکردن به‌بێ به‌رامبه‌ر، به‌دیل گۆرینه‌وه، ئازادکردنیان له‌به‌رامبه‌ری بڕێک پاره(الفدیة)... خۆئه‌گه‌ر له‌و دیلیه‌یدا که‌سی بێباوه‌ڕ ئیسلامه‌تی خۆی ئاشکرا کرد ئیتر خوێن و ماڵی حه‌رام ده‌بێت و ڕه‌نگه ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌کرێت..
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی مێژووی ڕه‌نگینی ئیسلام و موسوڵمانان بکه‌ین ده‌بینین جوانڕه‌فتاری و ئازادکردنی دیله‌کان له‌کاتی جه‌نگدا به‌بێ به‌رامبه‌ر زۆربه‌رچاو بوون و له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ش زۆرێک له‌و دیلانه دڵیان نه‌رم بووه و موسوڵمان بوون.
هه‌روه‌ک له‌شه‌ڕی به‌در هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می زێڕینی چوار خه‌لیفه‌که و دواتریش، باپیره‌مان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به‌هه‌زاره‌ها خاچپه‌رستانی گاوری ئازاد کرد که هه‌موویان شه‌ڕخواز بوون و له ئه‌وروپاوه هاتبوون و پاش ئه‌وه‌ش به‌ده‌یان هه‌زار خوێنی موسوڵمانی بێ تاوانیان ڕشتبوو کاتێک فه‌له‌ستین و ده‌وروبه‌ریان داگیرکرد..
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، ئیسلام به‌که‌نیزه‌کردنی وه‌ک شه‌ریعه‌تێکی چه‌سپاو دانه‌ڕشتووه، به‌ڵکو وه‌ک وتمان په‌یوه‌ندی بووه به‌حاڵه‌تێکی تایبه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته تایبه‌ته‌ش ده‌رگایه‌کی فراوانی کردبۆوه بۆ نه‌هێشتنی به‌نده و که‌نیزه، ئه‌وه‌ش خاڵی دووه‌مه.
٢/ واڵاکردنه‌وه و فراوانکردنی ده‌رگا و ڕێگاکانی ئازادکردنی به‌نده و که‌نیزه‌که‌کان.
هه‌ندێ له‌و ڕێگه‌یانه:
* نووسینه‌وه‌ی گرێبه‌ستێک له‌نێوانی ئه‌و و خاوه‌نه‌که‌ی به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر بۆ نمونه له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده پاره‌ی بۆ په‌یداکرد ئه‌وا ده‌توانێت ئازادی خۆی بکڕێته‌وه و ببێته که‌سێکی سه‌ربه‌ست، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی زانی که ئه‌و به‌نده‌یه یان که‌نیزه‌که‌ی که‌سێکی گونجاو و له‌باربووه له‌کۆمه‌ڵگادا و هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌و کاره به‌شێوه‌یه‌کی پاک هه‌ڵبستێت(کار و پیشه‌یه‌کی حه‌ڵاڵ) ، وه ده‌بێت پێیان بدرێت له‌و ماڵه‌ی که بۆیانی په‌یدا ده‌که‌ن هه‌تاوه‌کو بتوانن ئازادی خۆیان بکڕنه‌وه‌ی پێی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْراً وَآتُوهُم مِّن مَّالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ[النور:٣٣] . عه‌بوڵڵای کوڕی صه‌بیح- خوای لێ ڕازی بێت- له‌باوکی خۆیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت باوکم وتی: من موڵکی حوته‌یب بووم، داوام لێ کرد هه‌تا گرێبه‌ستێکم بۆ بنوسێت بۆ ئازادبوونم به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بوو، ئیتر ئه‌و ئایه‌ته هاته خواره‌وه.
* خاوه‌ن به‌نده‌یه‌ک/ که‌نیزه‌یه‌ک بۆی نییه فشار بخاته سه‌ر به‌نده‌که‌ی/ که‌نیزه‌که‌ی که به‌ڕێگه‌ی ناشه‌رعی و تاوان و خراپه ئه‌و پاره‌یه په‌یدابکات یاخود هه‌ربۆئه‌وه‌ی که‌ڵکی دونیاییان لێ وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان ناوێت و پاکییان ده‌وێت، هه‌روه‌ک وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاء إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّناً لِّتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِن بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَّحِيمٌ[النور:٣٣].
واته/ زۆر له که‌نیزه‌کانتان مه‌که‌ن(به‌کچی خۆیان ناویان ده‌بات) هه‌تا بچن زینا بکه‌ن له‌پێناوی پاره په‌یداکردن بۆتان یان کڕینه‌وه‌ی ئازادی خۆیان له‌کاتێکدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پاک بن، هه‌رکه‌سێک زۆریان لێ بکات ئه‌وا خوای گه‌وره له‌وان خۆش ده‌بێت و گه‌وره‌کانیان تاوانبارن، خوای گه‌وره‌ش له‌دوای ئه‌و زۆرلێکردنه‌یان لێبوورده و به‌زه‌ییه.
ئه‌و ئایه‌ته‌ش له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵای کوڕی ئوبه‌ی مونافیق هاته خواره‌وه که که‌نیزه‌ی هه‌بوو و فه‌رمانی پێده‌کرد به‌زیناکردن له سه‌رده‌می نه‌فامێتیدا. کاتێک ئافره‌ته‌که زانی که زینا گوناهه، وتی سوێند به‌خوا هه‌رگیز زینا ناکه‌م له‌مه‌دوا.
* ئیسلام له قه‌ره‌وه‌بووی هه‌ندێ گوناه و تاوان ڕزگارکردنی به‌نده و که‌نیزه‌کی وه‌ک یاسایه‌ک داڕشتووه، ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر ڕزگارکردن و نه‌هێشتنی که‌نیزه و به‌نده‌کان و هه‌روه‌ها دیله‌کانیش، وه‌ک که‌فاره‌تی سوێندخواردن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتلا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ و ئه‌وانه‌ی به‌خێزانی خۆیان ده‌ڵێن: وه‌ک دایکیان وایه(الظهار) هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِن نِّسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ، یاخود خۆڕزگارکردن له‌مه‌ینه‌تییه‌کانی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ی خوا به ڕزگارکردنی به‌نده‌یه‌ک یان به‌تێرکردنی برسییه‌ک له‌ڕۆژێکی گرانیدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتفَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ{١١} وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ{١٢} فَكُّ رَقَبَةٍ{١٣} أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ[البلد:١١-١٤].
* هه‌روه‌ها خوای گه‌وره پۆلێک له‌وانه‌ی پاره‌ی زه‌کاتی بۆ حه‌ڵاڵ کردوون هه‌تاوه‌کو بتوانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتإِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ[التوبة:٦٠].
* ئیسلام نه‌زر به‌جێ گه‌یاندنی به فه‌رز ڕاگرتووه، هه‌رکاتێک که‌سێک نه‌زری کرد له‌سه‌ر خۆی که به‌نده‌یه‌ک ڕزگار بکات یان دیلێک/ که‌نیزه‌یه‌ک، ئه‌وا پێویست ده‌بێت له‌سه‌ری ئه‌و نه‌زره‌ی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت هه‌رکاتێک له‌توانایدا هه‌بوو، به‌ڵام که‌سێک ئه‌گه‌ر نه‌زرێکی حه‌رامی کرد ئه‌وا له‌سه‌ری واجب نابێت به‌جێی بگه‌یه‌نێت، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من نذر أن يطيع الله فليطعه، ومن نذر أن يعصي اللّه فلا يعصه" دیل و به‌نده و که‌نیزه ئازاد کردنیش خوا پێی خۆشه و له گوێڕایه‌ڵی ئه‌وه(جل جلاله). پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من أعتق رقبة مؤمنة كانت فداءه من النار" صححه الألباني.
واته/ هه‌رکه‌سێک گه‌ردنێکی ئیمانداری ئازاد کرد ئه‌وه فیدیه‌ی خۆی داوه هه‌تا له‌ئاگر ڕزگاری ببێت.
* هه‌رکه‌سێک به‌نده‌که‌ی(پیاو بێت یان ئافره‌ت) بریندار بکات، بۆ نمونه لێی بدات و برینداری بکات ئه‌وا ئازاد ده‌بێت و خاوه‌نه‌که‌ی هیچی به‌سه‌ره‌وه نامێنێت، جارێکیان پیاوێک لووتی خزمه‌تکارێکی خۆی بریندار کرد، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: بڕۆ تۆ ئازاد بووی، به‌نده‌که‌ش وتی: ئه‌وه‌ی له‌مه‌دوا من سه‌ر به‌کێم؟ فه‌رمووی سه‌ر به خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) " أن رجلا جدع أنف غلامه فقال صلى اللّه عليه وسلم: اذهب فأنت حر، فقال: يا رسول الله فمولى من أنا؟ قال صلى اللّه عليه وسلم: مولى اللّه ورسوله" له‌ڕیوایه‌تێکی تر؛ ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وه‌سیه‌تی کرد بۆ موسوڵمانان هه‌تا باش بن له‌گه‌ڵی، پاشان له‌دوا وه‌فات پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاته لای ئه‌بوبه‌کر و ئه‌ویس فه‌رمووی به‌ڵی وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ر بوو، بۆیه فه‌رمووی بژێویت بۆ ده‌بڕینه‌وه بۆ خۆت و ماڵومنداڵت، دواتریش له‌سه‌رده‌می عومه‌ردا دیسانه‌وه هاته‌وه پێش و عه‌مه‌ریس فه‌رمووی به‌ڵێ وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌ته‌وێ له‌کوێ بژیت؟ وتی: میسر، ئه‌ویش ناردی بۆ میسر و فه‌رمانی دا به والی ئه‌وێ که عه‌مری کوڕی عاص بوو پارچه‌یه‌ک زه‌وی بداتێ..
* هه‌رکه‌سێک به‌گاڵته‌وه و شۆخییه‌وه به‌به‌نده‌که‌ی/که‌نیزه‌که‌ی بڵێت بڕۆ تۆ ئازادی ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ئازاد ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دڵڕاگرتنی ئه‌وانه چونکه مرۆڤن و نابێت هه‌ستیان ئازاربدرێت به‌و گاڵته‌جاڕییه.
* هه‌رکاتێک خاوه‌نی ئه‌و به‌نده‌یه منداڵێکی لێ ببێت ئیتر بۆی نییه بیفرۆشێت و پاشان ئه‌گه‌ر بمرێت ئیتر به‌نده‌که ئازاد ده‌بێت. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من وطئ أمته فولدت فهي معتقة عن دبر عنه" روه أحمد و إبن ماجة. ئه‌و منداڵه‌ش که‌له‌دایک ده‌بێت ئازاده و وه‌ک دایکی نابێته به‌نده.
له‌پاش هه‌موو ئه‌م ڕێگه‌یانه، ئه‌گه‌ر به‌نده‌ش بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌بووبێت، ڕه‌فتاری جوانیان له‌گه‌ڵ کراوه.. هه‌ندێ له‌وانه:
١/ پێویسته له خواردنی خۆتی بده‌یتێ و له‌پۆشاکی وه‌ک خۆتی له‌به‌ربکه‌ی.. مه‌عموری کوڕی سوه‌ید ده‌گێڕێته‌وه که ڕۆژێک ئه‌بووذه‌ری غیفاریم-خوای لی ڕازی بێت- بینی به‌رگێکی له‌به‌ردا بوو و خزمه‌تکارێکیشی له‌گه‌ڵ بوو به‌رگێکی وه‌ک خۆی له‌به‌رکردبوو، ئێمه‌ش پرسیارمان لێ کرد له‌باره‌ی ئه‌وه، فه‌رمووی: جارێکیان قسه‌م به پیاوێک وت(سووکایه‌تیم پێ کرد به‌وه‌ی که کوڕی دایک ڕه‌شه)، ئه‌ویش سکاڵای برده لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئایا توانجت لێداوه به‌دایکی؟! ( له‌ڕیوایه‌تێکی تر؛ تۆ که‌سێکیت هێشتا نه‌فامێتیت تێدا ماوه).. پاشان فه‌رمووی: ئه‌وانه(ئه‌و به‌ندانه) براتانن(له ئیمانه‌وه) خوای گه‌وره کاری ئه‌وانی خستۆته ژێر ده‌ستی ئێوه، بۆیه هه‌رکه‌سێک برایه‌کی(له‌و به‌ندانه) له‌ژێر ده‌ست بوو ئه‌وا با له‌و خواردنه‌ی بداتێ که خۆی دیخوات و له‌و پۆشاکه‌شی له‌به‌ر بکات که‌خۆی له‌به‌ری ده‌کات، هه‌روه‌ها کارێکیان مه‌خه‌نه ئه‌ستۆ که نه‌یتوانن ، وه ئه‌گه‌ر کردیشتان ئه‌وا یارمه‌تییان بده‌ن. : "رأيت أبا ذر الغفاري وعليه حلة وعلى غلامه حلة فسألناه عن ذلك فقال: ساببت رجلا فشكاني إلى رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم فقال لي النبي صلى الله عليه وسلم: أعيرته بأمه؟! ثم قال: إخوانكم خولكم جعلهم اللّه تحت أيديكم فمن كان أخوه تحت يده فليطعمه مما يأكل وليلبسه مما يلبس ولا تكلفوهم ما يغلبهم فإن كلفتموهم ما يغلبهم فأعينوهم".
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(صلى الله عليه وسلم) "إذا أتى أحدكم خادمه بطعامه فإن لم يجلسه معه فليناوله لقمة أو لقمتين أو أكلة أو أكلتين...".
واته/ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ئێوه خزمه‌تکاره‌که‌ی خواردنی بۆ هێنا، ئه‌گه‌ر داینه‌نیشان له‌گه‌ڵ خۆی تا له‌گه‌ڵی بخوات، ئه‌وا با پاروویه‌ک یان دوو پاروو، که‌مێک له‌و خواردنه‌وه‌ی بداتێ.
٢/ نابێت هه‌رگیز لێیان بدرێت و ئازاریان بدرێت، به‌تایبه‌تی له‌ناهه‌ق..
ئیبن مه‌سعود-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: کاتێک بو من له زخمه‌تکاره‌که‌ی خۆم ئه‌دا. له‌پڕ گوێم له ده‌نگێک بوو له‌پشتمه‌وه، ده‌یووت: بزانه ئه‌ی کوڕی مه‌سعود(جارێک یان دووجار بوو) ، منیس ئاوڕم دایه‌وه ده‌بینم که پێغه‌مبه‌ری خوایه، بۆیه قامچییه‌که‌م له‌ده‌ست که‌وته خواره‌وه، فه‌رمووی: سوێند به‌خوا خوا زۆر به‌توانتره له‌سه‌ر تۆ وه‌ک تۆ له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تکاره هه‌ته!
هه‌روه‌ها(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" من قتل عبده قتلناه، ومن جدع عبده جدعناه، ومن أخصى عبده أخصيناه" رواه أحمد و النسائي و غیرهما.
واته/ هه‌رکه‌سێک به‌نده‌که‌ی بکوژێت ده‌یکوژینه‌وه، هه‌رکه‌سێک به‌نده‌که‌ی بریندار بکات برینداری ده‌که‌ینه‌وه(لێدانیش ده‌گرێته‌وه)، هه‌رکه‌سێک به‌نده‌که‌ی بخه‌سێنێت ئه‌وا ده‌یخه‌سێنینه‌وه(خه‌ساندن، بۆئه‌وه‌ی هه‌رئیشی پێبکه‌ن و شه‌هوه‌تی نه‌مێنێت).
٣/ ئیسلام ناوی خزمه‌تکار و به‌نده و که‌نیزه‌کی هه‌ڵگرتووه و فه‌رمانی کردووه به خاوه‌نه‌کانیان به‌کیژ یان کوڕی خۆیان بانگیان بکه‌ن، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" لا يقل أحدكم عبدي وأمتي، ولكن ليقل فتاي وفتاتي"
٤/ به‌پێویستی داناوه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌کنایان که ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان وه‌ربگیرێت له شووکردنیان هه‌روه‌کو چؤن له‌کچه‌کانی خۆیان وه‌رده‌گرن.
٥/ فه‌رمانی کردووه ماره‌ییشیان بۆ دیاری بکرێت وه‌ک ڕێزێک لێیان، هه‌روه‌کو چۆن بۆ ئافره‌تێکی سه‌ربه‌ست ده‌کرێت.
٦/ فه‌رزی کردووه له‌سه‌ریان به داوێن‌پاکی هه‌تاوه‌کو ڕێز و پایه‌یان له‌ناو خه‌ڵكی به‌رز و جوان بێت و هه‌روه‌کو ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست پاک و به‌به‌ها و ڕێزدار بن.
٧/ زینا و داوێنپیسیان له‌سه‌ر حه‌رامکراوه، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی و به‌نده‌ی ڕێزداری خوایی بژین، بۆیه هه‌موو حوکمه شه‌رعییه‌کانیان له شوکرردنیان هه‌روه‌ک ئافره‌تێکی سه‌ربه‌سته؛ نابێت دوو خوشک پێکه‌وه له‌لای پیاوێک کۆبێته‌وه، هه‌روه‌ها نابێت دووان له‌وانه‌ی که حه‌رامن پێکه‌وه کۆبنه‌وه له‌لای پیاوێک بۆ ئافره‌تی که‌نیزه‌کیش به‌هه‌مان شێوه، وه‌ک پور و خوشکه‌زا، دایک و کچ و ...
له‌سه‌ر پیاویش واجبه خه‌رجی ئه‌و ئافره‌ته بدات له خواردن و پۆشاک و ماڵداری..
ئایا ئه‌مانه و هی تریش هه‌موویان به‌ڵگه نین له‌سه‌ر ڕێزگرتنی ئیسلام بۆ به‌نده و که‌نیزه‌کان و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئازادکردن و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بیری به‌به‌نده‌کردنی مرۆڤه‌کان.
پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌نها یه‌ک به‌نده‌ی هه‌بوو ئه‌ویش زه‌ید بوو، ده‌ستبه‌جێ ئازادی کرد و کردییه کوڕی خۆی، پێیان ده‌ووت زه‌یدی کوڕی موحه‌ممه‌د له‌باتی زه‌یدی کوڕی حاریثه، کاتێک باوکی دۆزییه‌وه داوای کرده‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئازادی کرد له‌وه‌ی که ده‌چێته‌وه لای باوکی یاخود ده‌مێنێته‌وه لای خۆی(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ری خوای هه‌ڵبژارد له‌به‌ر جوانڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی باشی پێغه‌مبه‌ری خوا، که گه‌وره‌ش بوو، زه‌ینه‌بی کچی جه‌حشی کچه پوری خۆی لێ ماره‌کرد، ئه‌م به‌نده بوو، ئه‌ویش کچه ئازادێکی قوره‌یشی خاوه‌ن نه‌سه‌ب..
بۆچی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌نده و که‌نیزه‌کی حه‌رام نه‌کرد؟
ئایینی پاکی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بناغه‌ی بۆ ئازادکردنی به‌نده‌کان دانا، به‌ڵام هه‌وڵی نه‌دا هه‌ر به‌نووکه قه‌ڵه‌م و قسه‌ی سه‌ر کاغه‌ز ئه‌و کاره فه‌رمان پێ بکات، چونکه دینی خوا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کان بگۆڕێت له ڕه‌گ و ڕیشاڵییه‌وه، هه‌رچی چه‌وتی و خوڕه‌وشته ناشرینه‌کان هه‌یه له بنچینه‌وه هه‌ڵبکێشێت، بۆیه ئه‌و کاره پێویستی به‌گۆڕینی دڵ و ده‌روونی مرۆڤه‌کان هه‌بوو، ئاده‌مییه‌کان ده‌بێت له‌ناخه‌وه بگؤڕێن و تێبگه‌ن که به‌ندایه‌تی بۆ به‌نده و کڕین و فرۆشتن به ئاده‌مییه‌کی تر ناشیاوه و خواردنی ژیان و ئاره‌ق و ڕه‌نجی که‌سێکی تر کارێکی ناڕه‌وایه.. ئیسلام جارێ هات ئیمان به خوا و دواڕۆژی سزا و پاداشت له دڵی موسڵمانه‌کاندا په‌روه‌رده بکات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک فه‌رمانێک له خواکه‌یانه‌وه هات بێ یه‌کودوو ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌کو باسی حه‌رامکردنی بێهۆشکه‌ره‌کان(الخمر)!
پاشان سیسته‌می ئه‌وکاته‌ی ژیان چینایه‌تییه‌کی به‌رچاوی تێدابوو، له‌حیکمه‌ت نه‌بوو شه‌ڕ و شؤرشێک هه‌ڵگیرسێت له‌نێوان به‌نده و ئاغاکاندا، چونکه کێشه‌ی گه‌وره بریتی نییه له به‌یه‌کسانکردنی مرۆڤه‌کان ته‌نها له‌ڕووی چینایه‌تییه‌وه، به‌ڵکو چاره‌سه‌ری گرفت و سته‌م و کێشه‌کان له‌نه‌بوونی ئیمان به‌خوا و ملکه‌چییه بۆ پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌کانی خواوه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌کان هه‌موو ئیمانی باشیان بوو ئه‌وا هه‌موو ناته‌واوییه‌کان خۆیان چاک ده‌بن.. به‌ڵام به‌ته‌نها چاره‌سه‌ری کێشه‌ی چینایه‌تی هیچ له گرفته‌کان ناگۆڕێت، به‌ڵگه‌شـمان گۆڕانکارییه‌کانی ئێستای دوونیایه، ده‌بینی له سۆڤییه‌تی جاران شۆرش کرا و سه‌رکوتووش بوو، ئاغا و سه‌رمایه‌دار نه‌مان و موڵک هه‌مووی بوو به هی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌ره‌نجام ده‌وڵه‌ت و تاکه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کرێکارییه خۆیان بوونه‌وه به خوێنمژ و ئاغا و سه‌رمایه‌دار، که‌واته هیچ..
یان وه‌کو ئه‌وه‌ی دیکتاتۆرێک لاده‌برێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاش ئه‌و دێت له‌و خراپتر ده‌بێت..
پاشان ئه‌گه‌ر کت‌وپڕ به‌نده‌کان نه‌مانایه هاوسه‌نگی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا تێکده‌چوو، پێویستیه‌کانی خه‌ڵكی مه‌ترسیان ده‌که‌وته سه‌ر، بۆیه ده‌بوو له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵکه‌کان به ئیمان ئه‌و ماوه‌یه بوارێکیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی باری خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌کی تر به‌ڕێبکه‌وێت.
حیکمه‌تێکی تر؛ ئه‌وانه‌ی که‌وا له‌شه‌ڕدا ده‌گیران، فرسه‌تێکی باش بوو بۆیان ئه‌و به‌به‌نده بوونه/ که‌نیزه‌ییه، هه‌تا بیر بکه‌نه‌وه و ئیمان بهێنن له‌باتی ئه‌وه‌ی بکوژرێن و به‌کافری بمرن(له‌کاتێکدا خۆشیان مانه‌وه‌یان له‌ژیان پێخۆشتربووه به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ک له‌مردن به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانزانی که ڕه‌فتاری موسوڵمانان چۆنه له‌گه‌ڵ دیل و به‌نده و که‌نیزه‌کاندا، ئه‌گه‌ر مردنیان پێ‌خۆشتر بوایه خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌دا! ) ، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و به‌نده و که‌نیزانه پاش ماوه‌یه‌ک بوونه‌ته موسوڵمان و ئازادی خۆشیان وه‌رگرتووه له دونیا و قیامه‌تیش.
دانه‌یه‌کی تر له‌حیکمه‌ته‌کان؛ تێکه‌ڵی نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م، که‌سێکی عه‌جه‌م پیاو بووبێت یان ئافره‌ت کاتێک له‌شه‌ڕدا گیراوه، ئه‌گه‌ر موسوڵمان بووه پاش ماوه‌یه‌ک یاخود ئافره‌ت بووه منداڵی بووه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌وانه هه‌مووی تێکه‌ڵی خوێنیان بووه له‌گه‌ڵ موسوڵمانان و به‌وه‌ش ده‌مارگیری بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ته‌وایه‌تی زیاتر لاوازبووه، وای لێهاتووه ئافره‌تێکی عه‌ره‌بی و خاوه‌ن نه‌سه‌ب شووی کردووه به کوڕێک که پێشتر دایکی که‌نیزه بووه. ئه‌وه‌ش به‌هێزییه‌ک بووه بۆ ئه‌و ئیسلامه و بانگه‌وازی ئیسلامی زیاتر بره‌و‌ی پێ هێناوه.
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی زۆر له‌گه‌وره پیاوانی ئیسلام دایه‌گه‌وره‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سێ ئافره‌تی خوشکی که‌نیزه که کچی پاشایه‌کی فارس بوون به‌ناوی(یزدجرد)، یه‌کێک له‌وانه ده‌درێته عه‌بدوڵڵای کوری خه‌لیفه عومر و له‌وانیش سالم له‌دایک ده‌بێت، کچێکی تری ئه‌و پاشایه ده‌درێته حوسه‌ینی کوری عه‌لی و له‌وانیش زانای له‌خواترسی به‌ناوبانگ(زین العابدین) له‌دایک ده‌بێت، کچێکی تری هه‌ر ئه‌و پاشایه ده‌درێته موحه‌ممه‌دی کوڕی ئه‌بووبه‌کر و له‌وانیش(قاسم) له‌دایک ده‌بێت.
ئه‌م سێ کچه کاتێک ده‌گیرێن، خه‌لیفه عومه‌ر-خوای لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: ئه‌وانیش دابه‌ش بکه‌ن به‌سه‌ر موسوڵماناندا، ئیمای عه‌لی-خوای لێ ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت ئه‌ی خه‌لیفه ئه‌وانه کچی خانه‌واده‌ی گه‌وره پیاوێک بوون و با وه‌ک خۆیان هه‌ڵبسه‌نگێرنێن، ئه‌وجا ده‌درێنه ئه‌و پیاوانه.
به‌ڵكو له‌هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه کوڕه‌کانیان بوونه‌ته خه‌لیفه(یه‌که‌م ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی) هه‌روه‌کو سێیه‌م یه‌زید که دایکی فارسی بوو و پێشه‌وا قوته‌یبه گرتی و کردییه دیاری بۆ وه‌لید و ئیتر یه‌زیدیان لێ په‌یدابوو.
له عه‌بباسییه‌کانیش؛ خه‌لیفه مه‌نصور دایکی به‌ڕبه‌ڕی و خه‌لیفه مه‌ئمون دایکی که‌نیزه‌یه‌کی فارسی بووه و مونته‌صیریش دایکی یۆنانی یان حه‌به‌شی بووه....هتد.
باشه ئه‌گه‌ر که‌نیزه‌یی ئه‌وانه سووکایه‌تی و که‌مایه‌تی بووبێت ئه‌ی چۆن کوڕه‌کانیان بوونه‌ته خه‌لیفه‌ی هه‌موو موسوڵمانان!؟
له‌سه‌رده‌می گه‌وره‌مان خه‌لیفه عومه‌ر-خوای لێ ڕازی بێت- والی مه‌ککه هاته لای. عومه‌ر پێی فه‌رموو: ئایا له‌باتی خۆی کێت داناوه؟ ئه‌ویش وتی: (ابن أبزى)، عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌وه کێیه؟ وتی: پیاوێکه له خزمه‌تکاره‌کانمان، عومه‌ریش فه‌رمووی: ئایا که‌سێکی وا ده‌که‌یته سه‌رگه‌وره‌ی مه‌ککه؟ ئه‌ویش وتی: ئه‌و قورئانخوێنێکی زۆر چاکه و پاشان زانایه له‌بواری زانستی میرات، واته قازییه.
ئه‌وجا عومه‌ر فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌وه‌یه وه‌ک پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان فه‌روویه‌تی" إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما، ويضع به آخرين"واته/ خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و قورئانه‌وه پله‌وپایه‌ی هه‌ندێ به‌رز ده‌کاته‌وه و هه‌ندێکی تریش نزم.
عه‌طائی کوڕی ڕه‌باحیش شه‌رعناسێکی نێو شوێنکه‌وتووان بووه(التابعین)، پیاوێکی ڕه‌شی شه‌ل بووه به‌ڵام پاشا و گه‌وره‌پیاوانیش له‌به‌رده‌ستی دانیشتوون و بوێرییان نه‌بووه جووڵه بکه‌ن له‌به‌رده‌ستی له‌به‌ر هه‌یبه‌ت و ویقاری.
هه‌مووشمان به‌سه‌رهاته‌که‌ی کوڕی عه‌مری کوڕی عاصمان بیستووه که کاتێک به‌هۆی شانازیکردنی به‌وه‌ی کوڕی والی میسڕه، له‌پێشبڕکێیه‌کی سوارچاکیدا قامچییه‌ک ده‌کێشێت به کوڕه هه‌ژارێک، ئه‌ویش دێت ساکاڵای خۆی ده‌کات له‌خه‌لیفه عومه‌ر-خوای لێ ڕازی بێت- ئیتر عومه‌ر بانگی خۆی و باوکی ده‌کات و ده‌فه‌رموێت "متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا" ئه‌وه‌ی له‌که‌یه‌وه خه‌ڵكیتان کردۆته به‌نده له‌کاتێکدا دایکه‌کانیان به ئازدی بوویانن؟
ئه‌وجا قامچییه‌کی دایه ده‌ست کوڕه‌که و فه‌رمووی تۆڵه‌ی خۆت بکه‌وه، به‌ڵكو له‌باوکیشی بده چونکه ئه‌و به‌پشتی باوکی بوێری ئه‌وه‌ی کردووه وه‌ها له‌تۆ بکات..
ئه‌وه به‌درێژی باسێکی به‌نده و که‌نیزه له‌ئیسلام و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام ئایا له کۆن و نوێی دونیادا و به‌ده‌ر له‌م ئیسلامه کام به‌رنامه و هێز و ده‌سته‌ڵاتی ڕۆژئاوای و ڕۆژهه‌ڵاتی توانیویه‌تی له‌ئیسلام باشتر مافی هه‌موو مرۆڤه‌کان بدات و جیاوازیش له‌نێوانیان نه‌هێڵێت، به‌رگری له‌مافی بێ ده‌سته‌ڵاتان و به‌نده‌کان بکات؟!
له‌دینی ده‌ستکاریکراوی گاوره‌کاندا هاتووه، هه‌روه‌کو بۆلۆسی درۆزن به‌ناوی خواوه ده‌ڵێت: "أيها العبيد ، أطيعوا سادتكم حسب الجسد ، بخوف ورعدة ، في بساطة قلوبكم كما للمسيح ، لا بخدعة العين كمن يرضي الناس ، بل كعبيد للمسيح ، عاملين بمشيئة الله من القلب ، خادمين بنية صالحة كما للرب ، ليس للناس" په‌یامی بوتڕوس بۆ خه‌ڵكی ئیفسس(٦/٥-٧).
واته/ ئه‌ی به‌نده‌کان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌کانتان بکه‌ن به‌گوێره‌ی لاشه‌کانتان، به‌ترس و له‌رزه‌وه، له‌دڵپاکی خۆتانه‌وه هه‌روه‌کو بۆ مه‌سیحی ده‌که‌ن، نه‌وه‌ک هه‌ر به فێڵی چاو بێت وه‌ک که‌سێک یه‌کێک ڕازی بکات، به‌ڵکو هه‌روه‌ک به‌نده‌کان بۆ مه‌سیح، کاریان بۆ بکه‌ن به ویستی خوا له‌دڵه‌وه، خزمه‌تکاربن به‌نییه‌تی چاک هه‌روه‌ک بۆ خوا، نه‌وه‌ک بۆ خه‌ڵکی..
یان وه‌ک قه‌شه ئیسۆدۆر(٣٧٠-٤٥٠ ز ژیاوه) ده‌ڵێت به‌به‌نده‌کان" العبيد بأن لا يطمعوا في التحرر من الرق ولو أراده أسيادهم"واته/ به‌نده‌کان با چاویان له ڕزگاربوون نه‌بێت له به‌ندایه‌تی هه‌رچه‌ند گه‌وره و خاوه‌نه‌کانیشیان بیانه‌وێت.
له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، هێشتا به‌ندایه‌تیکردن بۆ به‌نده و خوێنمژه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌ڵکو ئێستا ده‌وڵه‌تان بوونه‌ته به‌نده و ملکه‌چ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باسی ڕزگاری مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن، له‌وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌بینین که ڕه‌ش پێسته‌کان ستووی ئه‌و به‌ندایه‌تییه بوون، به‌ڵكو به‌مرۆڤیش ته‌ماشا نه‌ده‌کران، هه‌روه‌کو له‌سه‌ر جامی زۆر له چێشتخانه و دوکانه‌کان ده‌نووسران: هاتنه‌ژووره‌وه بۆ سه‌گ و ڕه‌ش پێست قه‌ده‌غه‌یه، یان ته‌نها بۆ سپی پێست..
جوستاف لوبون ده‌ڵێت: به‌نده‌کان له‌لای موسوڵمانان وه‌ک له‌لای گاوره‌کان نین، حاڵی به‌نده‌کان له‌ڕۆژهه‌ڵات زۆر چاکتره له‌حاڵی خزمه‌تکاره‌کان له ڕۆژئاوا، به‌نده‌کان له‌لای موسوڵمانان به‌شێک له‌خێزانه‌که پێکده‌هێنن و ده‌شتوانن کچی گه‌وره‌کانی خۆیان بهێنن(هه‌ندی جار، له‌دوای ئازاد بوونیان) وه ده‌توانن پله‌وپایه‌ی به‌رز وه‌ربگرن، له‌ڕؤژهه‌ڵات به‌نده‌یی عه‌یب نییه(له‌به‌ر باشی مامه‌ڵه و ڕێزگرتنیان) و به‌نده‌ش زۆر له‌لای ئێمه زیاتر په‌یوه‌ندی خۆشه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌که‌ی.
که‌ی به‌به‌نده‌کردن کۆتای پێ هات و هه‌ڵگیرا؟
ده‌توانین بڵێین زیاتر له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو کۆتایی پێ هات. له‌وڵاتی سعودییه له‌ساڵی(١٩٦٢)ه‌وه له‌لایه‌ن مه‌لیک فه‌یصه‌لی کوڕی عه‌بولعه‌زیز، له‌دوای ئه‌و بڕیاره ئیتر به‌به‌نده‌ڕاگرتنی مرۆڤه‌کان له‌وڵاتی ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵنه‌دایه‌وه.
وه‌ک هه‌موو جیهانیش بڕیاره‌که له‌ساڵی(١٩٥٦-١٩٥٧)بوو.
پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) له زه‌یدی کوڕی حاریثه وه‌ک به‌نده که‌سی تری نه‌بووه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خه‌دیجه‌ی خیزانی-خوا لێی ڕازی بێت- کڕابوو پاشان کردی به‌دیاری بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ ئازادکردووه وکردوویه‌ته کوڕی خۆی(التبني)، ئه‌وه‌ش له‌پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه.
له‌که‌نیزه‌ش ته‌نها صه‌فیه‌ی کچی حه‌یه‌ی کوڕی ئه‌خطه‌بی بووه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ری خه‌یبه‌ر ده‌گیرێت، ده‌وترێت ئه‌وه کچه پاشایه هه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا باشه، ده‌یکه‌نه دیاری بۆ ئه‌و، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت پێی: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر دینی خۆت بمێنیته‌وه ئازادت ده‌که‌م یان ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت موسوڵمان به و منیش ماره‌ت ده‌که‌م.
ئیتر ئه‌ویش موسوڵمان ده‌بێت و ده‌بێته دایکی موسوڵمانان.
خۆی ده‌یگێڕیته‌وه له‌لای باوک و مامی زۆر خۆشه‌ویست بووه، هه‌رکاتێک بگه‌ڕانایه‌ته‌وه ماڵێ من ده‌چووم به‌ره‌وپیریان و ئه‌وانیش له‌باوه‌شیان ده‌گرتم، دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاته مه‌دینه، باوکم و مامم به‌یانی زوو چوونه ده‌رێ تا پێغه‌مبه‌ر ببینن و بزانن که‌ئایا خۆیه‌تی، ئێواره دڕه‌نگ گه‌رانه‌وه، زۆر تووڕه دیاربوون، من هه‌روه‌ک جاران چووم به‌ده‌میانه‌وه به‌ڵام له‌تووڕه‌ی هه‌ر هۆشیان لای من نه‌بوو، گوێم لێ بوو مام به باوکمی ده‌وت ئایا خۆی بو خۆی بوو؟! بابیسم ده‌یوت به‌ڵێ خۆیه‌تی سوێند به‌خوا(به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕوایان نه‌کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تیی موحه‌ممه‌د و ئیسلام).
http://dangiislam.org/content/1092