ه‌ڕێزان.. ئایا پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی كه‌نیزه‌كیان هه‌بووه؟ ئایا بوونی كه‌نیزه‌ك (عه‌بد، سه‌بایا، ئه‌مه، جه‌واری) ته‌حریم نه‌كراوه؟ ئایا بوونی ئه‌و جۆره كه‌نیزه‌كانه رێگه‌ی پێدراوه؟ ئایا پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ (سه‌بایا و جه‌واری) كردووه؟ ئایا هه‌موویانیان (عه‌تق) كردووه؟ یان وه‌كو خێزانه‌كانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیان كردوون؟ چونكه له چه‌ند جێگایه‌ك له قورئانی پیرۆز باس له‌وه كراوه وه‌ك: وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ.. ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه جگه له خێزانه‌كانی خۆیان ئه‌و جۆره كه‌نیزه‌كانه حه‌ڵاڵ بووه بۆیان.؟ گه‌ر وا بێت له چوار ژن زیاتریان هه‌بووه.؟ ئایا دایكی موسڵمانان (مارية القبطية و صفية بنت حيي) كه‌نیزه‌ك بوون؟ ئایا كه‌نیزه‌ك وه‌ك (سه‌بایا و جه‌واری) ته‌نها له شه‌ڕه‌كاندا به ده‌ستیان ده‌هێنا؟ ئایا (سه‌بایا) ته‌نها ده‌بوو خێزاندار با؟ چونكه له شوێنێك خوێندمه‌وه ده‌ڵێت ده‌بێت موسڵمانان چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا یه‌ك سووڕی خوێن به‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه تێپه‌ڕ ببێت نه‌كا سك‌پڕ بن، هه‌روه‌ها یه‌ك مانگی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه سووڕی خوێنیان نییه واته(منداڵ یان پیر)، ئایا ئه‌وه وا ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌توانرا مامه‌ڵه‌ی خێزان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆرانه‌ش بكه‌ن؟ له شوێنێكی تریش خوێندمه‌وه ده‌ڵێت یه‌ك له خه‌لیفه‌كانی راشدین نزیكه‌ی ١٧ كه‌نیزه‌كی هه‌بووه، ئایا تا چه‌ند ئه‌وانه راستن؟ ئایا راسته پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست چه‌ند (عه‌بد)ێكی هه‌بووه له‌گه‌ڵی دابوون؟ زۆر سوپاستان ده‌كه‌م گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه چونكه به‌ڕاستی زۆر شتم لێ ئاڵۆز بووه، خوا جه‌زای خێرتان بداته‌وه..
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابت زۆر برِگه‌ی تێدایه هه‌وڵ ده‌ده‌ین برِگه برِگه وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه:
ئایا پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی كه‌نیزه‌كیان هه‌بووه؟
سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ڵێ دوو كه‌نیزه‌كی هه‌بووه، به‌ناوی ( مارية القبطية) و (ريحانة النضيرية) وه هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌كانیشی كه‌نیزه‌كیان هه‌بووه.
ئایا بوونی كه‌نیزه‌ك (عه‌بد، سه‌بایا، ئه‌مه، جه‌واری) ته‌حریم نه‌كراوه؟ ئایا بوونی ئه‌و جۆره كه‌نیزه‌كانه ڕێگه‌ی پێدراوه؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئیسلام یاسای كۆیلایه‌تی دانه‌ناوه، به‌ڵام كه ئیسلام هاتووه له واقیعدا ئه‌م یاسایه هه‌بووه بۆیه ته‌عامولێكی واقیعیانه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه و ده‌قێكی ڕِوونمان نییه له قورئان یان سوننه‌ت كه حه‌رامی بكات، به‌ڵام زۆر ده‌قمان هه‌یه كه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌دات و هه‌ر له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ده‌ق و هه‌وڵانه پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م دیارده‌یه بنبه‌ڕِ كراوه و نه‌ماوه.
ئایا پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ (سه‌بایا و جه‌واری) كردووه؟ ئایا هه‌موویانیان (عه‌تق) كردووه؟
مامه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و یارانی زۆر دادوه‌رانه بووه و زۆر باش بوون له گه‌ڵیاندا و ته‌نانه‌ت له‌و جل و به‌رگانه‌ی كه‌بۆ خۆیان كردووه بۆ ئه‌وانیشیان كردووه و له‌و خواردنه‌ی كه خۆیان خواردویانه خواردنی ئه‌وانیشیان داوه، و كارێكیان به‌سه‌ردا نه‌داون كه توانای كردنیان نه‌بووبێت، بۆیه د ه‌كرێت بڵێین كه كۆیله‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر مافیان له خه‌ڵكێكی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی به‌ناو ئازاد زیاتر بووه.
جگه له خێزانه‌كانی خۆیان ئه‌و جۆره كه‌نیزه‌كانه حه‌ڵاڵ بووه بۆیان؟ گه‌ر وا بێت له چوار ژن زیاتریان هه‌بووه؟
به‌ڵێ كه‌نیزه‌ك حه‌ڵاڵ بووه بۆیان، و هه‌تا چوار ژن ڕِێگه‌ی پێ دراوه له‌وه زیاتر نا، به‌ڵام بوونی كه‌نیزه‌ك سنوورێكی دیاری كراوی نه‌بووه.
ئایا دایكی موسڵمانان (مارية القبطية و صفية بنت حيي) كه‌نیزه‌ك بوون؟
به‌ڵی ماریه‌ی قیبتی كه‌نیزه‌كی بووه و كاتی خۆی مقه‌وقسی پادشای میسر به‌دیاری بۆی ناردبوو، به‌ڵام صه‌فییه خێزانی بووه و به‌ر له‌وه‌ی بیهێنێت ئازاد كراوه.
ئایا كه‌نیزه‌ك وه‌ك (سه‌بایا و جه‌واری) ته‌نها له شه‌ڕه‌كاندا به ده‌ستیان ده‌هێنا؟
به‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ده‌ست هێنانیان جیهاد بووه، به‌ڵام دواتر ئه‌وانه‌ی كه له‌جیهاد دا گیراون كڕِین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه له بازارِه‌كاندا.
ئایا(سه‌بایا) ته‌نها ده‌بوو خێزاندار با؟
نه‌خێر مه‌رج نییه، ده‌كرا كچ بن و ده‌كرا خێزاندار بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خێزاندار بان ده‌بوو عیده‌ی بشۆردایه‌ته‌وه، ئه‌وجا حه‌ڵاڵ ده‌بوو كه‌سێكی تر بچێته لای. به‌ڵام عیده‌كه‌ی یه‌ك سورِی مانگانه نییه به‌ڵكو دووانه. وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌خوێنیان نییه مانگ و نیوێكه نه‌ك مانگێك.
له شوێنێكی تریش خوێندمه‌وه ده‌ڵێت یه‌ك له خه‌لیفه‌كانی راشدین نزیكه‌ی ١٧ كه‌نیزه‌كی هه‌بووه، ئایا تا چه‌ند ئه‌وانه راستن؟
ئه‌م زانیاریانه و چه‌ندین هاوشێوه‌ی تری هه‌ن كه له مێژوودا باس كراون به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌مانه دروستن یان هه‌ڵبه‌ستراون خوا بۆ خۆی باشتر ده‌زانێت.
ئایا راسته پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست چه‌ند (عه‌بد)ێكی هه‌بووه له‌گه‌ڵی دابوون؟
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) عه‌بدی هه‌بوون له گه‌ڵیدا بوون. و زۆر رِێزی لێ گرتوون.
ماوه ئه‌وه بڵێین كه ئه‌م سیسته‌مه زیاتر سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه نه‌ك ئایینی، وئاینی پیرۆزی ئیسلام هێمنانه بنه‌بڕِی كردووه.
بۆ زیاتر زانیاری ده‌توانی ئه‌م بابه‌ته‌ش بخوێنییه‌وه به‌نده و که‌نیزه له ئیسلامدا .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.

http://www.dangiislam.org/faq/1857