پێشه‌كی : كۆیلایه‌تی دیارده یه كی له مێژینه‌ی زۆرێ له شارستانیه‌ته جیاوازه كانه ، وه كه‌م تا زۆر شارستانیه‌ته جیاجیاكان ئه‌م دیار ده یان تیادا هه‌بوه ، بۆ یه ئێمه ش له‌م كورته باسه دا هه‌وڵ ده ده‌یین به كورتی گوزارێ به نێو شارستانێته جیاجیاكاندا بكه‌ین، بۆ زانینی ڕه‌وشێ كۆیله له شارستانێته جیاوازه كاندا .
یه‌كه‌م : كۆیلایه‌تی لای بابلیه‌كان و میسریه كۆ نه كان .
1- كۆیلایه‌تی لای بابلیه‌كان. كه‌باس له بابلیه‌كان ده كه‌ین یه‌ك سه‌ر (حامو ڕابیمان) به‌ر چاو ده‌كه‌و ێت به‌م هۆیه‌وه ده توانین بڵێن بابل واته حامو ڕابی و حامو ڕابیش واته بابل، حامو ڕابی دووه‌م دامه زرێنه‌ری ئیپرا ئیپراتۆره كه‌یه كه له ساڵی 1792 پ.ز . ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
حامو ڕابی زیاتر به یاساكانی ناسراوه له چوار چێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا كۆمه‌ڵێ یاسای تابه‌تی هه‌بوه كه تایبه‌ت بوه به كۆیله كان ، كۆیله كان گروپێك بو‌ن كه له خواروی هه‌ره‌می كۆمه‌ڵگه‌وه نیشته جێ بو‌ن، له‌دوای مرۆڤه ئازا ده كان و خزمه‌ت كارانی كۆشكی پاشا ده‌هاتن.
له بابلی كۆندا به‌زۆری ئه‌م كه‌سانه ده بونه كۆیله .
1- چونه ده‌ره‌وه‌ی ژن له ماڵی مێر ده كه‌ی به‌مه‌به‌ستی زیان گه یاندن به ناو بانگی مێر ده كه‌ی ، ئه‌م كاره‌ش به نكوڵی كردن له وابه‌سته بو نی یاسای ژن و مێردایه‌تی له قه‌ڵه‌م ده درا و ده‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی ژنه كه بكرێته كۆیله وه‌ك و كه نیزه‌ك له ماڵی مێر ده‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌پێی یاسا حامو ڕابی به پێی ما ده‌ی 441.
2- ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی كه له جه‌نگه كانا به دیل ده گیران .
3- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه یان ده توانی قه‌رزه كانیان بده‌نه‌وه به خاوه نه‌كانیان .
4- منداڵی زۆرێ له كۆیله كان به كۆیله‌ی له دایك ده‌بون .
ئه‌و چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ڕێگه سه‌ره كیه كانی بو‌ن به كۆیله بو له بابل به‌ڵام ، له گه‌ڵ ئه‌وه شا كۆیلایه‌تی سیسته میكی چه‌ق به‌ست و نه بو به‌ڵكو، كۆیله كان كۆ مه‌ڵی ما فیان هه بو . له‌وانه .
1- ده‌یان توانی پاره خڕكه‌نه‌وه و له ڕێگه‌یه‌وه‌ئازادی خۆیان بكڕنه‌وه .
2- ده‌یان توانی له گه‌ڵ ئافره‌تی ئا زاد هاسه‌ر گیری بكه‌ن و مندا ڵه كانیشیان ئازادبون.
3- مافی سكڵاكردنیان له به‌رام به‌ر دادوه‌ر پێده‌درا ، وه‌مافی گرتنه ده‌ستی ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی گشتیان هه‌بو .
4- مافی ئه‌وه‌ی هه‌بو خاوه‌ن دارێتی خۆی بێ به ڵام ده بی بڕێ پاره بدات .
به‌شێوه یه‌كی گشتی كۆیله‌كان ئه‌و مافانیان هه‌بو به‌ڵام، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاوازی ده كرا له نێوان كه‌سێكی ئازاد كه تاوانێكی ئه‌نجام ده دات له گه‌ڵ كه سێكی كۆیله كه هه‌مان تاوانی ئه‌نجام ده دا ، هه‌میشه كۆیله‌كان سزاكانیان قورس‌تر بو ،بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئازادێك و كۆیله یه‌ك به شه‌ر بهاتنایه‌ن ئه‌وه گوێچكه‌ی ڕاستی كۆیله كه یان ده‌بڕی .
وه‌ك ئه‌ركیش كۆیله كان ژیر باری فه‌ر مانه كانی گه‌وره كانیان بو‌ن و جێبه‌جێ كاری ئه‌مره كانیان بو‌ن چون، كۆیله كان موڵكی خاوه‌نه‌كانیان بو‌ن .
2- كۆیلایه‌تی له میسری كۆن .
دوای باسكردنی ڕه‌وشی كۆیله له بابل دێنه سه‌ره باسی ڕه‌وشی كۆیله له میسری كۆن .
تاڕاده‌یه‌كی زۆر له میسری كۆندا به نه‌رم و نیانی مامه‌ڵه له گه‌ڵ كۆیله‌كان ده كرا و وه ڕێگه نه‌ده درا ده‌سدرێژی بكرێته سه‌ر ئازا دیه كانیان ، ئه‌گه‌ر هاتبا كه‌سێك به‌بێ بیانو واته به ئه‌نقه‌س كۆیله یه‌كی بكوشتایه ئه‌وا له به‌رام به‌ردا ده كوژرایه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله كانی میسر به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه یان له گه‌ڵ ده كرا به‌ڵام ، ئه‌ركیان زۆر قورس بو، توند و تیژیان به‌رام به‌ر به‌كار ئه‌هات به تایبه‌تی له‌كاتی دروست كردنی هه‌ره‌مه‌كانی میسر دا كه هه‌ره‌مه‌كان به‌ڕه‌نجه شانی ئه‌وان دروست كران، به‌و هۆیشه‌وه به هه‌زاران كۆیله له ناو چون ، په‌یوه‌ست به‌م باسه‌وه ڕای ( كور فیكن ) نقڵ ده كه‌ین له باسی كۆیله كانی میسردا . كه ده‌ڵێ ڕیش سپی و ڕابه‌ره كان خاوه‌ن كۆیله‌كان بو‌ن واته به كۆیله دار ده ژمێرران ، ڕه‌وشی كۆیله‌كان له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی تر جیابو ، جل‌و به‌ر گیان له قوماشی كه‌تانی نه‌رم بو ، خه‌نجه‌ری مسیان له به‌ر پشتوێن ده خست ، كه ده‌سكه‌كه‌ی به زێڕ ڕازابوه وه ، بازنی زێڕ له ده‌ستو ملوانكه له ملیان بو .
دووه‌م : كۆیله له‌شارستانیه‌ته كانی چین و هند .
1- كۆیلایه‌تی چین
توێژه‌ران به‌و شێوه‌یه‌ی كه له شارستانیه‌ته كانی تردا هه‌بو باس له بونی كۆیله نا كه‌ن له چینی كۆندا به تایبه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی له یۆنان و میسری كۆندا هه‌بوه به‌ڵام ، له گه‌ل ئه‌وه شدا كۆیلایه‌تی وجدی هه‌بوه له چینی كۆنداو نا توانین حاشای لێ بكه‌ین ، كاتێ كه سێك توانای ئه‌وه‌ی نه‌بو له كاتی خۆیدا باج بدات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده بوه كۆیله و زه‌حمه‌ت و به‌ر هه مه كه شی له لایه‌ن كۆیله دارانه وه ده برا ، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كران به كشت‌و كاڵ هی خێزانه باڵاكانی چین بو له كاتێكا به‌ر هه‌م هێنانی زه ویه كان ده كه‌وته ئه‌ستۆی جوتیاره كۆیله‌كان، به‌م شێوه‌یه كۆیله دار ئازاد نه‌بون و وه له لایه‌ن خاوه‌نه كانیانه‌وه ده‌چه‌و سانه‌وه و ماڵ و سامانیان به تاڵان ده برا .
له كۆتای سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایه‌نیدا ڕاپه‌ڕینی كۆیله‌كان به‌نهێنی سه‌ری هه‌ڵدا به‌ڵام ، دوای ئاشكرا بونیان به‌شداربوان گیران و له سێداره دران ، به‌ڵام ، دواتر له سه‌ده‌ی یه كه‌می زایه‌نیدا ئیپراتۆر (كوانجوت) بڕیاری پاراستنی كۆیله كانی ده‌ركرد .
2- كۆیلایه‌ی له هندستان .
هندیه‌كان پێیان وابو كۆیله گیان له به‌ریكی وێڵ و سوك كراوه، له پێی خودا كانیان دروست كراوه ، بۆیه به سوك و بێ نرخ ته ماشا ده كران گاڵته یان پێ ده كرا نه ده‌بو له ئاستی كۆیله سه‌ر كه‌ون بۆئاستێكی باشتر بۆیه ده‌بو به سوك ته‌ماشا بكرین بۆ ئه‌وه‌ی دوای مر دنیان ڕۆحه كه یان بچێته گیان له به‌ریكی باشتر ، وه ده‌ش بو كۆیله كان به‌م بار‌و دۆخه ڕازی بن و به‌ر گریش نه كه‌ن ، له هند تا ئه‌م دوایانه ش شتێك هه بو به ناوی سیسته می (كاست) به پیی ئه‌م سیسته‌مه هندیه كان ده كران به (5) چینی سه‌ره كیه‌وه كه براهماكان له به‌ر زترین پێگه و گه‌نده‌ڵه كانیش له خواری خواره‌وه بو‌ن ئێمه ده توانین گه نده له كان به كۆیله كانی هندستان بشوبهێنین به هۆی ئه‌و هه‌مو خۆ دورگرتنه‌ی چینه كانی تر لێیان به تایبه‌تی براهما كان به شێوه یه براهمایه‌ك گه‌ر شوینێكی به‌ر گه نده‌ڵێك بكه‌وتایه ئه‌وا ده بو گڵاوی خۆی ده‌ر كردایه ،ئه‌م چینایه‌تیه به‌ر ده‌وام بو تا ساڵی 1850 كه به‌هه‌وڵی باوكی ڕۆحی هند غاندی تاڕاده یه‌كی زۆر كۆ تای پێهات .
سێیه‌م : كۆیلایه‌تی لای ڕۆمیه‌كان و یۆنانی كۆن.
1: كۆیلایه‌تی لای ڕۆمه‌كان .
وه‌ك هه‌مو شارستانیه‌تیه كانی تر لای ڕۆمه كانیش كۆیله وجودی هه بوه كه به زۆری له ئه‌نجامی شه‌ر و داگیر كاری و غه‌زوه دا هاتوه‌نه‌ته بو‌ن ، (كۆرفین) به‌م جۆره باسی ژیانی كۆیله كان ده كات لای ڕۆمه‌كان ، (ڕۆمه كان بۆ ڕابواردن و سه‌ر گه‌رم كردنی خۆیان كۆیله كانیان ناچار ده كرد پێكه‌وه له گه‌ڵ ئاژه‌ل زۆران بازی بگرن ، ئه‌م كۆیلانه پێیان ده گوترا ( گلا دیاتور)ڕۆمه كان ئه‌وانیان فیری به‌كار هێنانی چه‌ك ده كرد ، مه‌یدانیكیان دروست ده كرد بۆ پیش بڕكێ و خه‌ڵكی له هه م‌و لایه كه‌وه سه‌یریان ده كرد ) كۆیله لای ڕۆ مه كان وه‌كو (به‌شه‌ر) حسابی بۆ نه‌ده كرا ، مافی نه‌بو ، هه‌میشه به‌سترابوه به كیڵگه وه دایم خه‌ریكی كار كردان بو‌ن له زه‌ویه كان و كۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچیان ئاڵرابو بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه كه‌ن ، ئه‌و خۆراكه‌ی ده یان دایه وه‌ك مافێكی خۆیان نه یان ده‌دایه به‌ڵكو ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان ده‌دایه پێی بژین تا توانای كار كردنیان هه‌بیت ، شوێنێكی شیاویان نه‌بو بۆ پشودان شوینی پشو دانیان زیاتر زبڵ خانه‌و شوێنه تاریك و بۆ گه‌نه كان بو ،كۆیله كان وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه یان له گه‌ڵ ده‌كرا به زه‌بری قامچی و دار به‌ڕێ ده كران ، وه‌ك باس مان كرد شوینی مانه‌وه‌یان هیچ ته‌نددروست نه‌بو ئه‌وان له جێگایه‌ك ده مانه‌وه پڕبو له‌مێرو مشك و مار ، كه ده‌كه‌س ده كه‌س تا په‌نجا كه‌س له یه‌ك جیگه ده مانه‌وه به‌ڵێ ، گه‌وره و خاوه‌ن كۆیله كان كۆیله كانیان به شه‌ڕ ده‌دا تاوه‌كو لاشه‌ی یه‌كیان هه‌نجن هه‌نجن ده كرد وه كۆتای شه ره‌كه ش ده‌بو یه‌كێ له‌كۆیله شه‌ڕ كه ره كان كه‌سی دووه‌می له ناو ببردایه ئه‌م دیمه‌نه‌ش پاشا‌و كار به ده‌سته كانی دڵ خۆش ده كرد به‌ده‌م قاقاو ڕابواردنه‌وه سه‌یری ئه‌م دیمه‌نه تراژیدیایانه‌یان ده‌كرد، ئه‌مه حاڵی كۆیله كان بو تا كۆتاییه كانی سه‌ده ی یه‌كی زایه‌نی كه تاپێش ئه‌و ماوه‌یه خاوه‌ن كۆیله كان ده‌سه‌ڵاتی مردن و ژیانی كۆیله كانیان هه‌بو مافی ئه‌وه‌یان هه‌بو وه‌ك ماڵ و مڵك مامه‌ڵه به كۆیله كانه‌وه بكه‌ن به كاریان بێنن‌و بیان خه‌نه گه‌ڕ ، دواتر له كۆتایه كانی سه ده‌ی یه كی زا یه نی سه‌ر ده می( سیسه رۆ) تاڕاده یه‌ك كۆیله كان كه میك له ما فه كانی خۆیان وه‌ر گرت ژیا نیا ن كه‌مێ باش بو (سیسه‌رۆ )قه‌نه عه‌تی وابو ماده‌م عه‌قڵ به یه‌كسانی له لایه‌ن سروشته‌وه به سه‌ر مرۆ ڤه كاندا دابه‌ش بوه ئه‌وا گشت مرۆ ڤه‌كان به كۆیله كانیشه‌وه عه‌قڵیان هه‌یه‌و له گه‌ل ئه‌وانی ترا یه كسانن ، سیسته‌می كۆیلایه‌تی له ئه‌نجامی شه‌ڕانیتی نه فسی گه‌نده‌ڵ بونی مرۆڤه‌وه سه‌ری هه‌ڵدوه و سیسته مێكی نا ڕه‌وایه، كۆمةڵگه نابێت شانا زی به‌و ناڕه وایه‌تیه‌وه بكات .
وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد كۆتایی كانی سه ده‌ی یه كی زایه‌نی تاڕاده یه‌ك كۆیله كان وه زعیان باش بو به هۆی هاتنه ناوه‌وه‌ی یاساوه، یاساكان ده سه لاتی ڕه های گه‌وره كانیان سنور دار كرد و مافی سكاڵا كردنیان به كۆیله كان به خشی له سه‌ر كاره خراپ و قورسه كان كه گه‌وره كانیان ناچاریان ده كرد ئه‌نجامیان بدایه ، یاسای فرۆشتنی دایك به جیا له مندا ڵه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتر جیا نه بنه‌وه ، وه هه‌روه ها یاسا دانی نا به خزمایه‌تی نێوان كۆیله كانا وه‌ك هۆكارێك له هۆكاره كانی میراتی ، له سه‌ر ده‌می ئیپرا تۆر ێتی ڕۆماندا یاساكان پتر بو ن یاسا بڕیاری سزا دانی ئه‌و گه‌وره یه‌ی ده‌ر كرد كه به‌نده كه‌ی به هۆی نه خۆشی یا پیریه‌وه پشت گوێی ده خات به مه‌ش بێ به شیان ده كرد له خاوه‌ندا ریه‌تی كۆیله به‌مه‌ش به نده كه ئازاد ده بو ، وه مافی به‌خشیه دادگاكان بۆ ئه‌وه‌ی كاری ده‌ر كردنی كۆیله كان له ژێر ده سه لاتی گه‌وره كایان بگرێته ئه ستۆ له كاتیكا ئه گه‌ر به خرا پ ما مه‌ڵه یان له گه‌ل دا كرا .
2- كۆیلایه‌تی له شارستانیه‌تی یۆنانی كۆن .
به حوكمی ئه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی دیارده یه‌كی كۆنی به‌ر بڵاوی زۆرێ له شارستانیه‌ته كۆنه‌كان بوه یۆنانیش یه كیكه له و شارستانێته كۆنانه بۆیه له‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نه بو ، به حوكمی ئه‌وه‌ی یۆنان هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرا فیا یه كه‌ی به شیوه‌یه‌ك بوكه كه‌م تر شوێنی كشت‌و كاڵی تیادا بو بۆیه ئا بو ریه كه‌ی زیاتر له‌رێگه‌ی ده‌ریا و جه‌نگه كانه‌وه پێش كه‌وتنی به خۆیه‌وه بینی، كۆیله كانیش له‌و پێش خستنه ڕۆڵی گرنگیان هه‌بو ، ( نچكینا ) له وه‌سفی شێواز و ده‌سكه‌وتن و فرۆشتنی كۆیله دا له ئه سینا دا ده ڵێت ، چه‌ته كانی ده‌ریا زۆر به‌ی كۆیله كانیان ده‌ستگیر ده‌كرد پاشان به بازاڕی كۆیله فرۆشانا كه له زۆر به‌ی شاره كانی ده‌وڵه‌ته شاری ئه سینادا هه‌بو ده یان فرۆشتن و هه‌ندێ جار كۆیله كانیان ده خسته موزایه‌ده‌وه ، وه كو ئاژه‌ڵی ماڵی هه‌ڵسو كه‌وتیان پیوه ده كرد ، ناچار بو‌ن خۆیان ڕوت بكه‌نه‌وه‌و ددانه كانیان پیشانی خه ڵكی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كڕیار بیان بینیت ، له با زاڕه كانی ئه سینا دا نرخی كۆیله كان جیا واز بو ن، كۆیله شاره‌زا و پیشه زانه‌كان به نرخێكی باش ده فرۆشان كۆیله نا شاره زاكانیش به نرخێكی كه‌م ، له‌ویدا ئه‌ر كی كۆیله كان زۆر قورس بو به تایبه تی به‌رد كیشان و ده‌ر هینانی كانزاكان له كانه‌كاندا كه به زۆری به كۆیله كان ده‌ر ده هینران دوای چاو دێریه‌كی ورد به شێوه‌یه ئه گه‌ر كۆیله‌یه‌ك ناڕه‌زای ده‌ر ببڕایه به‌ر قامچی ده درا له لایه‌ن چاو دێره كانیه‌وه ، سه‌ر چاوه كان باس له‌وه ده كه‌ن كه دا نشتوانی ئه‌سینا نیوه‌ی كۆیله بوه كه هه ندێ ده‌ڵێن نزیكه‌ی (70)هه‌زار كه‌سبوه ، له‌سه‌ر ده‌می دیم‌و كراسی ئه سینادا مرۆڤی ئازاد به پێی چوار به‌ندی یاسای پێناسه ده كه‌ران ئه‌وانیش .
1-ده‌توانی ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ ده كات بیكات .
2-مرۆڤی ئازاد له هه‌مو بار‌و دۆخێكی دادگادا نوێنه‌ری خۆیه‌تی پیوستی به سه‌ر په‌رێشتیارنیه.
3-كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نیه وه‌ك شومه‌ك و كاڵا ما مه‌ڵه‌ی پێوه بكات .
4-حه‌زی له هه‌ر جێیه بو ده توانی بۆی بڕوا و لێی بمێنێته‌وه .
كۆیله كان ما فی ئه‌وه یان نه‌بو مافی ها ولاتی بو‌ن به‌ده‌س بێنن ، چون له ئه سینادا كۆیله كان وه‌ك بیگانه ته ماشا ده كران بیگانه كانیش نه‌یان ده توانی ببن به هاوڵاتی ، بێجگه له‌و كۆیلانه‌ی كه له له كاتی جه‌نگا به‌كۆیله ده گیران كۆیله كانی تر ده‌یان توانی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه كانیان له یه‌ك ماڵدا بژین له گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه‌و گفت‌و گۆ بكه‌ن ، هه‌رچی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون بوه تاڕاده یه‌ك بیر‌و بۆ چونیان جیاواز بوه له هه‌م به‌ر كۆیله ، ئه‌فلاتون سیسته‌می كۆیلایه‌تی پێ قبوڵ بو ،به ڵام به‌لای ئه فلاتون ته‌نها بێگانه كانی به كۆیله داده‌نا كه ئه‌مه‌ش بۆ ره‌گه‌ز په‌رستی ئه فلاتو ن ده گه ریته وه و وه یه‌كێ له‌و ڕه خنه جدیانه‌شی كه لێی گیرا هه‌ر ئه‌مه بو .
هه‌رچی ئه‌رستۆیه پێی وایه كۆیلایه‌تی شتیكی ئاسایه چون كۆمه‌ڵگا له كۆمڵی ئاقڵو كۆمه‌ڵی كه‌م ئه‌قڵ پێك هاتوه بۆیه پیویسته ئاقڵه‌كان كه‌م ئه قڵه‌كان بكه‌نه كۆیله و ژێر باری خۆیان ، به‌ڵێ ئه‌وه‌ی كه باس مان كرد كورته‌یه‌ك بو له ڕه‌وشی ژیان كوێله‌كان له شار ستانیه‌تی وێنان كه به هه‌مو پێوه‌رێ وه كو زۆرێ له شار ستانێتیه كانی تر ڕه‌وشێ كۆیله كان له‌م شارستانیه دا خراپ بوه .
چواره‌م : كۆیلایه‌تی له ئه مریكا .
به نزیكه‌ی (350) ساڵ 1525- 1870 كۆیله له ڕێگه‌ی ئۆقیا نوسی ئه تڵه سیه‌وه له ئه فریقاوه ده هێنرایه نێوه ئه مریكا، له ئه‌ساسا ئه‌مانه مرۆڤی ئا زاد بو‌ن چونكه كۆیلایه‌تی له ئه فریقا زۆر بڵاو نه بو ،چون ته‌نها ئه‌وانه‌ی له جه‌نگه كانا به‌دیل ده گیران یان ئه‌وانه‌ی توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزیان نه‌بو ده‌بونه كۆیله ، له ئه‌مریكا كه‌رسته كانی وه‌ك چا، قاوه ، شه‌كر ،لۆكه له لایه‌ن كۆیله كانه‌وه به رهه‌م ده هات ، كاتێ كه كه‌شتیه كان ده چون بۆ كه ناره كانی ڕۆژ ئاوای ئه فریقا (كه ئێستاش به شێكی به كه ناری كۆیله كان ناسراوه) هه‌ر ئه‌فریقیه‌كیان ده‌سكه‌وتایه ده‌یان گرت و ڕه وانه‌ی ئه مریكایان ده كرد و وه‌ك كۆیله ده‌فرۆشان ، له ئه‌مریكا كۆیله ڕه‌شپێسته كان وه‌كو به‌شێك له سامان داده‌نرا ، كۆیله كان وه‌ك ئاژه‌ڵ و كه‌لو په‌لی ناو ماڵ حسابی بۆ ده كرا ، كاتێ كه خێزانێكی ئه فریقیان ده گرت ئه‌وا ته‌واوی ئه ندامانی خێزانه كه ده‌بونه كۆیله و وه‌كو كۆیله مامه ڵه‌یان پێوه ده‌كرد وه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خیزانه‌یان لێك دا ده بڕی به شیوه‌یه‌ك ئیدی كه‌سیان یه‌كدی نه بیننه‌وه ، هه‌ر كۆیله‌یه له كار كردن‌دا سست بوایه داخ ده كرا و زنجیر كاریان ده كرد ، ره‌ش پیسته كان له لایه‌ن سپی پێسته كان وه سه‌ر په‌رشتی ده كران ، ڕه‌ش پێست و سپی پێست بۆیان نه بو زاواج پێكه‌وه بكه‌ن به‌ڵام هه‌ندێ له خاوه‌ن كۆیله كان دڵداری ڕه‌ش پێستیان هه‌بو كه ئه‌مه‌ش بوه هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی نه ژادی دوڕه‌گ له ئه مریكا.
بۆ ده‌رچون له‌م دۆخه‌و ئا زاد بونیان له‌سه‌ده‌ی (17) چه‌ند كۆیله یه‌كی ڕه‌ش پێست راپه‌ڕین و كۆمارێكی سه ربه خۆیان له ( پار لماس ) دامه‌زراند ، له ئه مریكا زۆر جار شۆڕشی كۆیله كان ڕویان داوه ، به‌ڵام ماوه‌ی شۆڕشه كان كه میان خا یاندوه ، شۆڕشی سه‌ر كه‌وتو ئه‌و شۆڕشه بو كه له دورگه‌كانی ( ئانتیل) له ( ساندۆ مینگۆ) ڕوی دا (كۆڵسن لور تور) كه سه‌ره تا كۆیله یه‌ك بو له ژێر كاری گه‌رێی شۆڕشی فه‌ره نسادا سه‌ر كردایه‌تی شۆڕشه كه‌ی ده كرد، له‌ساڵی 1775) (بنیامین فران كلین) له پنسلیڤانیا كۆ مه‌ڵه یه‌كی بنیادنا كه مه به‌ستی هه‌وڵدان بو بۆ نه هێشتنی كۆیلایه‌تی له ساڵی ( 1809) له ئه‌مریكا یاسایه‌ك ده‌ر كرا كه ڕێگه‌یان نه‌دا كه ئه‌مریكاییه‌كان به‌شداری له با زرگانی كردن به كۆیله‌وه بكه‌ن ، نوێنه‌ری ئه مریكا به‌ش داربوی كۆنگری ( ڤیه‌نای ) ساڵ ( 1875) بو كه تیدا به فه‌رمی دژی بازر گانی كردن به كۆیله‌وه وه‌ستانه‌وه ، تائه‌م كاته ته‌نها بازرگانی كردن به‌كۆیله‌وه قه‌ده‌غه بو ئه‌گینا كۆیله له‌ئه‌مریكا هه‌ر مابو ،به‌لام له ساڵی ( 1831) (ئارسه‌ر لویس ئا‌یان) كۆمه‌ڵه یه كی بۆ داكۆكی كردن له ئازادی كۆیله كان دامه زراند تاساڵی ( 1840) ڕێخراوه كه یان ئه‌ندامانی گه‌شتنه (250) هه‌زار ئه‌ندام ، كۆتای هێنان به كۆیلایه‌تی له‌سه‌ر ده ستی (ابراهم لنكۆڵن ) بو له ساڵی (1864) كه بڕیاریان دا ئیدی هه‌مو كۆیله‌كان ئازدن، هه‌مو ویلایه تێك و هه‌مو سه‌ربازێك ئه مریكی چ له ده‌ریا چ له سه‌ر زه‌وی دانده‌نیت به‌م ڕا گه یاندنه‌دا و كار ده كات بۆ ئازادكر دنی كۆیله‌كان، بۆیان نیه هیچ كاریكیان پێ بكه‌ن كه بیان چه‌و سێنیته‌وه و ئازاریان بدات و ئازادیان له ده‌ست بدات ، وه بۆیان هه‌یه بچنه خزمه‌تی سه‌ر بازی بۆخزمه‌تی وڵات. .
شه‌شه‌م : كۆیلایه‌تی له شارستانیه‌تی ئیسلامدا .
ئه‌م باسه دوو ته‌وه‌ره‌یه، یه‌كه‌میان كۆیلایه‌تی له قورئان و سونه‌تدا . دووه‌م كۆیلایه‌تی له شارستانیه‌تی ئیسلام دا .
1 - كۆیلایه‌تی له قور ئان و سونه‌تدا .
ئه‌م بابه‌ته ده بێت كه سانی شاره زاو پسپۆڕ له ڕوی دینیه‌وه قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ن ، خۆش به‌ختانه زۆری له له بیریارانی ئیسلام له‌م بواره دا قسه یان كردوه جا ئێمه‌ش له ژێر ڕۆشنای كتێبێكی (محمد قوتب )به ناونیشانی ( ئیسلام و كۆیلایه‌تی ) له گه‌ڵ كتێبێكی به نرخی به ریز (د. مسته فا زه‌ڵمی ) به ناوی (وشك كردنی زه‌لكاوی كۆیله‌و كه نیزه‌ك له قورئاندا )قسه له‌سه‌ر ئه‌م باسه ده كه‌ین .
ئیسلام كه هات ئامانجی رزگار كردنی مرۆ ڤایه‌تی بو له جه‌هل و نه فامی، هات بۆ ڕزگار كردنی مرۆ ڤایه‌تی تامرۆڤه كان له له به‌ندایه‌تی به‌نده رزگاربكا و بیكاته به‌نده‌ی خودا ، ئیسلام هات تاوه‌كو بڵی (من قتل عبدة قتلناه ومن جدع عبده جدعنا ه ومن اخصی عبده اخصینا ه ، هه‌ر كه‌س كۆیله‌ی خۆی بكو ژی ده كوژرێته‌وه ، هه‌ركه‌س گوێی كۆیله‌ی خۆی ببڕی گوێی ده ڕرێته‌وه ، هه‌ركه‌س كۆیله خه ساند ده خه‌سینریته‌وه ، /(بوخاری و موسلیم ) ، ئیسلام هات بڵێ ( انتم لیبنو ا‌دم وادم تراب) ئێوه نه وه‌ی ئاده‌من و ئا ده میش له گڵه / (موسلیم) ، ئیسلام هات بڵی( اعرب علی اعجمی وه‌لا اعجمی علی عربی وه‌لااسود علی احمر ولا احمر علی اسود الا با لتقوی ) عه‌ره‌ب فه‌سڵی به‌سه‌رعه‌جه‌مدا نیه ، عه‌جه‌م فه‌سڵی به‌سه‌ر عه‌ربدا نیه ، ره‌ش پیست به‌سه ر سور پێست و سور پیست به سه‌ر ڕه‌شت پیستا هیچ فه زڵێكی زیا ده یان نیه مه‌گه‌ر به ته‌قوا و خۆ پاریزی له گوناه نه بێت ، كه‌وا بو تێگه‌شتین له‌وه‌ی كه ئیسلام بۆ خۆشبه ختی مرۆڤ هاتوه بۆ وه هاتوه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له به‌ندایه‌تی هه‌ندێ مرۆڤ رزگار بكات و بیان كاته به‌نده‌ی خالق .
د. مسته فازه ڵمی له كتابێ ( مافی مرۆڤ و گه‌رنتیكانی له ئیسلام دا ) باس له‌وه ده‌كا كۆمه‌ڵێ جۆگه‌له هه‌بوه بۆئه‌وی زۆنگاوی كۆیلایه‌تی لێوه دروست بێت ئه‌و جۆگه‌لانه‌ش .
1: جه‌نگ به هه‌مو جۆره كانیه‌وه ، ئه‌و دیله‌ی كه له جه‌نگا ده گیرا زۆر به یانیان ده كوژران یان به كۆیله ده كران .
2: چه‌ته گه‌ری و ڕفاندن و به تاڵان بردن ،: قوربانیانی ئه‌م ده‌سدریژیه ده كران به كۆیله .
3: ئه‌نجام دانی هه ندێ تاوانی وه‌ك و (دزی و كوشتن و زینا ) سزای ئه‌م تاوانه نه ئه‌وه بو هه‌ندێ جار تاوانباره كه به كۆیله‌ده كرا .
4:هه ژاری به‌ر بلاو . كاتێ كه سێك قه‌رزی ده كرد‌و نه یده توانی له كانی خۆیدا بیدا ته‌وه ئه‌وها به‌رده‌وام سوی ده چوه سه‌ر به‌شیوه سوكه زۆرده بو كه قه‌رزكه‌ری ناچار ده كرد به هۆی ئه‌وه‌ی توانای قه‌رزدانه‌وه‌كه‌ی نه‌بو ببێت به كۆیله ی خاوه‌ن قه‌رز.
5: ده‌سه‌لاتی مرۆڤ له سه‌ر خۆی . كاتێ مرۆڤ نه‌یده توانی خۆی بژینیت ئه‌وا هه‌ڵده‌سا به فرۆشتنی خۆی به كه سیكی تر و ده بوه كۆیله‌ی .
6: ده‌سه ڵاتی باو كایه‌تی . باوك بۆی هه‌بو هه‌ر مندا ڵێكی وه‌ك كۆیله بفرۆشێت .
7: زاوزیی كۆیله كان كه منداڵه كانیشیان ده‌بونه كۆیله.
ئه‌م جۆگه‌لانه ڕۆژانه هه زاران كه‌سیان فڕێ ده دایه نیو زه لكاو ی كۆیلایه‌تی به شێوه‌یه وای لێهاتبو ڕیژه‌ی كۆیله كان له رێژه‌ی ئازاده كان زیاتربو .
ئیسلام به‌ر له‌وه‌ی بێت كۆیلایه‌تی هه‌ڵ وه‌شێنێته‌ته‌وه هات جۆگه‌له‌كانی وشك كرد .
د. زه‌ڵمی كاتێ باس له بنه ماكانی یه‌كسانی ده‌كات له ئیسلامدا به م شێوه‌یه دابه‌شیان ده كات ( یه‌ك نه ژادی ، یه‌ك سه‌ر چاوه‌ی ، یه‌ك دروستكه‌ر، یه‌ك ڕێز لێنان ، یه‌ك ئاینی ، یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و مڵكدارێتی خێر و بێره كانی زه‌وی ، یه‌ك چاره نوس ، یه‌ك به‌ر پرسیارێتی یه‌ك په‌رستراوی ، و یه‌ك سه‌ر چاوه‌ی ی ) به‌ڵێ ، وه‌ك ئا ماژه‌مان پێكرد له پێش ئیسلامدا له نێو درگه‌ی عه‌ره ب و ناوچه جیا جیا كانی جیهان كۆیله داری زۆر به‌ر بلاو بوه، خه‌لكی هه‌روا به ئاسانی ده‌ستی له كۆیله كان به‌ر نه ده دا بۆیه ئیسلام هات به شێوه‌یه‌كی سه‌رح و له ناكاو كۆتای به كۆیلایه‌تی نه هێنا ، چون هه‌م له لایه خه‌ڵكی ده‌ستیان هه‌روا به ئاسانی له كۆیله كان به‌ر نه‌ده‌دا و هه‌م له لایه ده‌وڵه‌تیش توانا ژیاندنی ئه‌و هه‌مو كۆیله یه‌ی نه‌بو ، بۆیه ئیسلام هات به‌شێوه‌ی كی له‌سه‌ر خۆ‌و ته دریجی و ڕێگه جۆر به جۆر كۆتای به كۆیلایه‌تی هینا .
ئه‌و هۆكارانه‌ی شی كه وای كرد ئیسلام به شێوه یه‌كی كاتی دان به كۆیلایه تیا بنی وه‌ك د. زه‌ڵمی باسی ده كات ئه مانه بو‌ن .
1: ئیسلام هات ڕێژه‌ی كۆیله و كه نیزه ك زۆر زۆر بو به‌رێژه‌یه ژماره‌ی كۆیله كان له ئا زاده كان زۆر تر بو، وه بازاڕێكی تایبه‌ت هه‌بو بۆ مامه ڵكردن به كۆیله كانه‌وه به ناوی ( عوكاز) بژیوی كۆیله كان له لایه‌ن خاوه‌ن كۆیله كانه‌وه دابین ده كرا ، ئه‌گه‌ر ئیسلام به یه‌ك جار بڕیاری قه ده غه كردنی كۆیلیه‌تی بدایه ئه‌وا قه‌یران و كاره ساتی دابین نه كردنی بژیوی ڕوی ده دا له‌و كاته شدا به‌یت و مال داهاتیكی ئه‌و تۆی تیادا نه بو .
2: كه ئیسلام هات بازرگانی كردن به كۆیله‌و كه نیزه كه‌وه بڕ بڕه‌ی پشتی ژیانی ئابور ی پیك ده هینا ئه‌گه‌ر به یه‌ك جار كۆیلایه‌تی هه‌ڵ بوه شێنرایه ته‌وه ئه‌وا بۆ شاییه كی گه‌وره له بواری ئا بوریدا دروست ده بو كه پر كردنه‌وه‌ی به شیوه‌ی خێرا زۆر ئاسته‌م ب بو.
3: مرۆڤ ئه‌گه‌ر به رده وام بیت له سه‌ر شیوازه ژیا نی‌ك گۆرینی ئه‌م شیوازه بۆ شیوازه ژییانیكی تر به شیوه‌ی كت‌و پڕ كار دانه‌وه‌ی نیگه تیڤی ده بیت بۆنمونه كاتێ (لینكۆلن) ی سه‌رۆكی ئه مریكا بڕیار ی قه‌ده غه كردنی بازرگانی كردنی به كۆیله كانه‌وه ده‌ركرد كۆیله كان به‌ر هه‌لستیان كرد چون كۆیلایه‌تی بوه بوه به شێك له سر وشتیان .
رێگه كانی وشك كردنی كۆیلایه‌تی.
1: كاتێك كه دیل ده‌گیرێت له جه نگه كانا یان ئه‌وه‌تا به بێ به‌رام به‌ر ئازادیان كه‌ن یان له به‌رام به‌ر قه‌ره بوه یه كی مادی یا مه عه‌نه وی ئا زادیان كه‌ن .
2:دابین كردنی بڕێك داهات له به یتو مال بۆ ئازاد كردنی كۆله كان .
3: هه‌ر كه‌س كه‌سێكی به هه‌ڵه كوشت ده‌بێت كه سێكی با وه‌ڕ دار ئازاد بكات خوێنی كوژراوه كه بدات .
4: قه ده‌غه كردنی سزای به كۆیله كردنی تاوان بار .
5: یه كی له هۆكاره كانی به كۆیله كردن له پێش ئیسلامدا ئه‌وه بو كه سێ قه‌رزی ده كرد و توانای دا نه‌وه‌ی نه‌بو له كاتی خۆیدا ، خاوه‌ن قه‌رزیش ماوه كه‌ی بۆ درێژ ده كرده‌وه سوی ده خسته سه‌ر پاره كه به‌مه‌ش تاده‌هات نرخی سوه كه زیاد ده بو ناچار كه‌سی قه‌رزوه‌رگر به هۆی كه ڵه كه‌بونی قه‌ر زه كه‌وه ئازادی خۆی له ده‌س ده دا‌و ده بوه كۆیله ، ئیسلام به قه ده غه كردنی سو ئه‌م ریگه‌یه‌ی كۆتای پێ هێنا .
6: پێشتر مرۆڤ ده‌ی توانی خۆی بفرۆشێ ئیسلام هات ئه‌مه‌ی قه ده غه كرد به هۆی زه كات و نه فه‌قه‌وه له هه‌ژاری رزگاری ده كرد .
7: باوك ده‌یتوانی منداڵی خۆی بفرۆشێ ئیسلام هات ئه‌مه‌ی قه‌ده غه كرد .
8: كاتێ موسڵمانێ سوێندی هه‌ڵه‌ی ده خوارد ده‌بو له بڕی ئه‌م سوێنده‌ی به‌نده‌یه یان كه نیزه كێك ڕزگار بكات .
9: شوبهاندنی ژنی خۆت به مه‌حره مه‌كانت ، له‌م كاته دا خودا ژنه كه‌ی له مێرده‌كه‌ی حه‌رام كردوه تاوه كو كۆیله‌یه‌ك ڕزگار ده كات .
10: سه‌ر جێی كردن له گه‌ڵ خێزاندا له مانگی ڕه مه زاندا یه‌كێ له كه فاره تی ئه‌و كه‌سه ئا زاد كردنی كۆیله یه‌ك بوه .
11: ئازار دانی كۆیله له لایه‌ن خاوه نه كه‌یه‌وه ده‌بوه هۆی ئازاد بونی كۆیله كه .
كه‌وابو بۆمان ده‌ركه‌وت ئاینی ئیسلام هه‌مو ڕێگه كانی به كۆیله بونی وشك كردوه وه له چه‌ندین ڕوه وه هه‌لی ئازاد بونی بۆ ڕه خسا ندوه ، به‌ڵام ، به‌داخه‌وه له‌سه‌ر ده‌مه كانی ئه‌مه وی و عه‌باسی و عوسمانیه كاندا كۆیلایه‌تی هه‌ر مابو .
دووه‌م :كۆیلایه‌تی له‌سه‌ر ده‌می سێ خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا.
1- كۆیلایه‌تی له سه‌ر ده می ئومه‌ویه كاندا ( 750- 661) .
به داخه‌وه له ژێر سایه‌ی ده سه‌ڵاتی ئومه‌ویه كاندا كۆیلایه‌تی له زیاد بونا بو، ئه‌میش به هۆی به كۆیله كردنی دیله كانی جه‌نگ ، ئه‌وانه‌ی كه له جه‌نگه كانا ده‌گیران ده‌كران به كۆیله ، سه‌ر ده‌می ئه‌مه‌ویكان به كۆیله ناو بانگی ده‌ر كردبو كۆیله كان له با زاڕه كانی( قایره و دیمه شق و به غدا و به‌سره و ئه‌سكه نده‌ریه ) شوینه كانی تر ئاڵ‌و گۆریان پیوه ده كرا و ده‌فرۆشان ، كۆیله كان هه‌مه جۆره بو شاره زاو نا شاره زا ، پیشه وه‌ر و خوێنه‌وار كه بونه سه‌به‌بی بو ژانه‌وه‌ی شار، زۆر جار كۆشكه كانی خه‌لیفه پڕبون له ژنه كۆیله كان و خه‌رییكی گۆرانی وتن بو‌ن .
2- كۆیلایه‌تی له سه‌ر ده‌می عه‌باسیه كاندا (1258-750).
به هه‌مان شێوه ئه‌ومه‌ویه كان له سه‌رده‌می عه‌باسیه كانیش كۆیله بونی هه بوه ، وه كێبه ڕكێ ده كرا له‌سه‌ر به ده‌سهینانی كه‌نیزه كی جوان ، خه‌لیفه‌كان به هامان شێوه ده‌ستایان دابوه به‌نده كڕین ، ده گوترێ هارونه ڕه‌شید كه ده‌چوه ده‌ره‌وه 400()كه‌س له كۆیله‌كان له‌م لاو لایه‌وه ده چون پارێز گاریان لێده كرد ، فرۆشاریانی كۆیله په‌نایان ده برده به‌ر چه‌ندان فڕ و فێڵ بۆ شار دنه‌وه‌ی كه‌مو كوڕی كۆیله و كه نیزه كه‌كان وه‌ك كوڵم سور كردن و گۆڕینی شێوه قژیان ڕه زاندنه‌وه یان به هه م‌و شیوه یه‌ك تا مشته‌ری پێ زیاد بكه‌ن، به‌ڵێ سه‌ر ده‌می عه‌باسیه كانیش بازاڕه كۆیله كڕین و فرۆ شتن هه‌بو وه‌ك بازاڕی ( بیله) كه كۆیله‌ی به نر خی جیا جیا تیا ده‌فرۆ شا ، به‌ڵێ خه‌لیفه كان و كوڕانی خه‌لیفه كان پاره یه‌كی یه‌ك جار زۆریان سه‌ر ف ده كرد له كڕینی كۆیله ، به‌ملوینان دیناریان له خه زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌رف ده كرد.
سێیه‌م : كۆیلایه‌تی له سه‌ر ده‌می عوسمانیه كاندا (1924- 1299) .
به‌هامان شیوه‌ی دوو خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تر له‌سه‌ر ده‌می عوسمانیه كانیشا كۆیلایه‌تی هه بوه به زۆری دیله‌كانی جه‌نگ ده كران به كۆیله، بازار هه‌بو بۆ مامه ڵه‌كردن به كۆیله كان وه ، كۆیله كان نرخیان جیابو ئه‌ویش به هۆی جوانی و شاره زای و توانا‌و لیهاتوییانه‌وه .
تب. كاتێ ئێمه باس له بونی كۆیلایه‌تی ده كه‌ین له هه‌ر سی خه لافه‌ته كه‌دا ئه‌وا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه بڵێن هه‌ر خه لیفه‌یه ده سه‌لاتی گرته ده‌س ئیلا هه‌ر كۆیله‌ی هه بوه ،یان هه‌مو خه‌لیفه كان سه‌ر قاڵ بو‌ن به زیاد كردنی ڕێژه ی كه‌نیزه‌ك و كۆیله كانیانه‌وه، به‌ڵكو ئێمه به‌شێوه یه كی گشتی باس ده كه‌ین ده ڵین زۆری له خه‌لیفه كان كۆیله‌و كه نیزه كیان هه‌بوه نه ك هه‌مویان .
ئابه‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌ر ده كه‌وێت هه‌رچه‌نده قورئان و سونه ڕه گو ڕیشه‌ی كۆیلایه‌تیان وشك كردوه به‌لام به درێژای هه‌ر سیێ خه لافه‌ته‌كه كۆیلایه‌تی هه‌ر هه بوه و به‌رده وام بوه ، حه‌تا ئیستاش هه‌ندێ له عوله مایانی دینیش پێیان وایه كه كۆیلایه‌تی له ئیسلاما حه‌رام نه كراوه .
ئه‌م باسه قسه زۆر هه‌ڵ ده‌گرێ بۆیه لێره‌وه ڕه وانه تانده كه‌م بۆ كتابی (وشك كردنی زه‌لكاوی كۆیله‌و كه نیزه‌ك له قورئاندا ) كه به‌رێز د. مسته فا زه‌لأمی نوسیویه‌تی ، كه‌من بۆ خۆم بۆن‌و سینی ئه‌م به‌شه زۆرترین سودم لێ بیناوه .
بۆ نۆسینی ئه‌م بابه‌ته پشت به‌م سه‌رچاوانه به‌ستراوه .
1-ئه‌نتۆنی گیدنز، كۆمه‌ڵناسی ، و-حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، چاپی دوه‌م ، چاپخانه‌یڕۆژ هه‌ڵات ، 2012.
2-احمد المنیاوی، كۆماری ئه‌فلاتون ، چاپخانی پیره مێرد ،2015.
3- مه‌نو چیهر موحسین /ده‌روازه كانی كۆمه‌ڵناسی /وه‌رگێڕانی كۆمه‌ڵێ نوسه‌ر /چاپی سێیه م /2007.
4- ڕێبوار سیوه یلی / مێژوی هیزری كۆمه‌ڵایه‌تی /...
5-محمد قوتب/گومان گه‌لێك ده‌ر باره‌ی ئیسلام / وه‌رگێڕانی ملا عبداللطیف بامۆكی . 2014..
6-ئیحسان محمد الحسن ،ئینسا یوكلۆ پیدی كۆمه‌ڵناسی ، و-دانای مه‌لاحه‌سه‌ن ،2012.
7- د. مسته فا زه‌ڵمی / مافی مرۆڤ و گرنتیه كانی له ئیسلامدا / و. عومه‌ر عه‌لی غه‌فور /2015.
8 د. مسته فا زه‌ڵمی /وشك كردنی زه‌لكاوی كۆیله‌و كه نیزه‌ك له قورئاندا/و. وه‌رزێر حمه سه‌لیم 2015.