ئایا مه‌سه‌له‌ی(جاریه) چۆنه له ئیسلامدا ؟ ئایا دروسته به بێ ماره كردن بچیه لایان؟
شه‌ن پرێس :
- ئایا مه‌سه‌له‌ی( جاریه ) چیه و چۆنه له ئیسلامدا ؟ ئایا دروسته به بێ ماره كردن بچیه لایان؟
وه‌ڵام :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.
یاسایی به‌كۆیله‌كردنی خه‌ڵك یاسایه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی میّژووییه و هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌م یاسایه به‌رپا بووه و هه‌بووه، وكاتێك ئیسلامیش هاتووه له واقیعدا ئه‌م یاسایه بوونی ماوه، وكاری پێكراوه، ونه‌یشكراوه یه‌كسه‌ر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه وه‌كو سه‌رجه‌م دیارده دزێوه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی، هه‌ر بۆیه ته‌عامولێكی واقیعیانه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، تا پاش ماوه‌یه‌كی زۆر بنه‌بڕی كردوه و نه‌یهێشتووه.
هه‌ر چه‌نده ده‌قێكی ڕوونمان نیه له قورئان یان سوننه‌ت كه ئه‌م یاسایه یاساغ بكات، به‌ڵام زۆر ده‌قمان هه‌یه كه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌دات و هه‌ر له‌ده‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ق و هه‌وڵانه‌یش پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م دیارده‌یه شوێنه‌واریشی نه‌ماوه.
یاساكه‌یش به‌و شێوه‌یه بووه كه كاتی خۆی شه‌ڕ به‌رپا ده‌بوو له نێو تیره و هۆزه‌كاندا یان ده‌وڵه‌تاندا سوپای هه‌ر لایه‌ك شه‌ڕه‌كه‌ی ببردایه‌ته‌وه، ئیتر سه‌ر و ماڵی سوپاكه‌ی تری ده‌برد و ته‌نانه‌ت ماڵ و منداڵه‌كانیشیان ده‌بردن و به‌دیل ده‌بران، و خێزانه‌كانیشیان ده‌كردنه كه‌نیزه‌ك.
ئیتر ئه‌و كه‌نیزه‌كانه دابه‌ش ده‌كران به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌رانی سوپا سه‌ركه‌وتوه‌كه‌دا، و پێویست نه‌ده‌كرا ماره بكرێن چونكه ئه‌وانه به‌خێزان ئه‌ژمار نه‌ده‌كران.
پاشتر كه ئیسلام هات چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی دانا بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستی سوپای موسوڵمانان:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه كه بێ به‌رامبه‌ر ئازاد بكرێن و له دیلی ڕزگار بكرێن.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ دیلی موسوڵمانان لای هێزی به‌رامبه‌ر گۆڕینه‌وه‌یان پێ بكرێت.
سێیه‌م: له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا ئازاد بكرێن.
چواره‌م: بكوژرێن ئه‌گه‌ر سه‌لما خه‌ڵكی موسوڵمانیان كوشتووه، یان زیانیان بۆ موسوڵمانان زۆر بووه.
پێنجه‌م: به‌كۆیله بكرێن و بكرێنه خزمه‌تكار.
وه پێشه‌وای موسوڵمانان هه‌ر یه‌ك له‌م ڕێگانه‌ی پێ باش بوو وه له به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان بوو، ئه‌و ڕێگه‌یه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت، یان هێزی به‌رامبه‌ر به كام ڕێگه له‌و ڕێگانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌خسیری موسوڵمانان ده‌كرد ئه‌ویش هه‌ر به هه‌مان شێوه و ڕێگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌خسیری ئه‌وان ده‌كات.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌خسیری موسوڵمانانیان ده‌كرده كۆیله و خزمه‌تكار ئه‌و كات ئێمه‌یش بۆمان هه‌یه هه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌خسیری ئه‌وان بكه‌ین.
به‌ده‌ر له‌مه‌یش ئیسلام كۆمه‌ڵێك ڕێنماییشی دانا بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه كه ئه‌و ڕێنماییانه گره‌نتی ڕێگرتنه له هه‌ر سته‌مێك كه به‌رامبه‌ریان بكرێت.
له‌وانه: نا بێت كارێكیان پێ بكرێت كه له توانایاندا نیه، وده‌بێت شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و خواردنه‌وه و جل وبه‌رگ و هه‌موو پێداویستیه‌كی تری ژیانیان بۆ دابین بكرێت، و ده‌بێت له هه‌مان ئه‌و شتانه‌یان پێ بدرێت و بۆ بكرێت كه خاوه‌نه‌كانیان بۆ خۆیانی ده‌كه‌ن.
وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر مێژووی ئیسلام ده‌بینیت ئه‌وانه ئه‌وه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ناسك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، كه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت له گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیله‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له گرتوخانه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ر یه‌ك له بۆكا یان ئه‌بو غرێب یان گوانتانامۆ یان هه‌ر گرتوخانه‌یه‌كی تر، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وانه هه‌زار قاتی ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ ماف و ڕێزیان هه‌بووه.
وه له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا له سایه‌ی ئیسلامه‌وه چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌و دیارده‌یه بنه‌بڕ كراوه، وه‌گه‌ر نا له ڕۆژئاوا ته‌نها ساڵی پار به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوه نێو ده‌ڵه‌تیكان، نیو ملیۆن ئافره‌ت فرۆشراوه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی كردن به لاشه‌یانه‌وه.
ماوه ئه‌وه بڵێین كه ئه‌م سیسته‌مه زیاتر سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه نه‌ك ئاینی، وئاینی پیرۆزی ئیسلام هێمنانه بنه‌بڕی كردووه، و ئێستا له دونیای ئیسلام و موسوڵماناندا شتێك نه‌ماوه به‌و ناوه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره.
http://www.shanpress.com/details.aspx?jimare=9993