پۆسته‌كه به‌م شێوه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت: "پاكیزه. جوان. 12 ساڵه... به‌م نزیكانه ده‌فرۆشرێت"، كچه ئێزدییه‌ك كه مه‌رگی خۆی داوه‌ته ده‌ست چاره‌نووس و له‌ده‌ستی داعش رزگاری بووه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و رێكخراوه له‌رێی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه "كۆیله سێكسییه‌كان" ده‌فرۆشن.
هه‌ریه‌ك له سایتی ده‌یلی مه‌یڵ و میره‌ر، بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوی داعش له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانی Telegram و WhatsApp كچه ئێزدییه‌كان ده‌فرۆشن كه وه‌ك "كۆیله‌ی سێكسی" به‌كاریان ده‌هێنن.
له پۆسته‌كانیان له‌و دوو به‌رنامه‌یه‌وه كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌ینوسن، رێكخراوی داعش زانیاری له‌سه‌ر كۆیله سێكییه‌كان و بڕی پاره‌ی فرۆشتنه‌كه ده‌ده‌ن كه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه به 3 هه‌زار و 700 دۆلار یان كچێكی 12 ساڵ كه نرخه‌كه‌ی 12 هه‌زار و 500 دۆلاره.
(له‌میا ئاجی به‌شار) كچه ئێزدییه‌كی ته‌مه‌ن 18 ساڵه و له‌ده‌ست داعش رزگاری بووه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه چۆن لێی دراوه و لاقه كراوه و دواتر له‌ده‌ستی داعش رزگاری بووه.
له‌میا له هه‌وڵی پێنجه‌م جاریدا سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی له‌ده‌ست داعش رزگاری ببێت و له‌و رێگه‌یه‌دا مینێكی چێنراو به خۆی و دوو كچی هاوڕێیدا ته‌قیوونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان به‌ناوی ئه‌ڵماس ته‌مه‌ن 8 ساڵ و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ناوی كاسرین ته‌مه‌ن 20 ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، مینه‌كه له‌میای كوێر كردووه و پێستی ده‌موچاویشی شێواندووه.
له‌میا وتویه‌تی، "هه‌رچه‌نده هه‌ردوو چاوم له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هه‌ر رازیم به‌وه‌ی كه له‌ده‌ست داعش رزگارم بووه، سوپاس بۆ خوا كه توانیم له‌ده‌ستیان هه‌ڵبێم."
میرزا دانایی، دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوێكی فریاگوزارییی ئه‌ڵمانیا – عیراقه و رایگه‌یاندووه كه داعش كۆیله‌كان لای خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆیله‌یه‌ك رابكات و له بازگه‌كانی داعش ده‌ستگیر بكرێت، ده‌زانن خاوه‌نه‌كه‌ی كێیه.
وه‌ك له وێنه‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌ون، "كۆیله سێكسیه‌كان"ی لای داعش میاكیاجی تۆخیان بۆ كراوه و پۆشاكی باشیان له‌به‌ردایه بۆ به‌رچاوی كامێرا، زۆربه‌یان هه‌رزه‌كارن و هیچیان له كچێكی 30 ساڵ ناچن.
یه‌كێك له‌و كچانه‌ی پیشاندراوه، ناوی نازدار مورات بووه و ئه‌وكاته‌ی كه داعش بردوویه‌تی، ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه، دایكیشی رایگیه‌اندووه كه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌ك جار كچه‌كه‌ی بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
دایكی وتویه‌تی كچه‌كه‌ی پێی راگه‌یاندووه كه له موسڵه، له‌وكاته‌شه‌وه هه‌ركه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاری ده‌بێت، پرسیاری كچه‌كه‌ی لێ ده‌كات، به‌ڵام كه‌س نایناسێته‌وه، هه‌ندێكیش پێی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه نازدار خۆی كوشتبێت.
http://westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=20576&Jor=1