سنورميديا
تیرۆریستانی داعش بڵاوكراوەیەكی تریان بەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتەكانی مووسڵ بڵاو كردۆتەوە، لەبارەی سێكس و چێژبینین لەو ئافرەتانەی كە غەیرە دینن و لەژێر تەمەنی پێگەیشتنن.
هاوكات لە بڵاوكراوەكە ئاماژە دراوە، كە دەكرێ دوو خوشك و لەگەڵ پووری و ئامۆژنی لەسەر یەك پێخەف لەگەڵیان بخەون، بۆ ئەو ئافرەتە كۆیلانەی كافرن و ئەو ئافرەتانەش كە سەر بە ئاینە ئاسمانییەكانی تر جگەلە ئیسلام.
پێگەی "ئەلعەرەبییە" بڵاوی كردۆتەوە كە سێكس لەگەڵ ئەو ئافرەتانەش بكەن كە لەژێر تەمەنی پێگەیشتووین و كڕین و فرۆشتن و گۆڕینەوەیان پێ بكەن، چونكە ئەمانە دەسكەوتنی موسڵمانان لە شەڕدا، ئەمەش نەریتێكە پێش هەزار و 500 ساڵ بوونی هەبووە.هاووڵاتییانی مووسڵ ئەم هەنگاوەی داعش، بە رێگایەك دەبینین بۆ سەرنجڕاكێشانی گەنجانی تازە پێگەیشتوو كە ئارەزووی سێكسیان هەیە، تا لەو رێگەیەوە بیانبەن بۆ ریزەكانی خۆیان، ئەمە دوای ئەوەی لە رێی مووچەی بەرز و پارەوە شكستیان هێنا گەنجان كێش بكەن بۆ ریزەكانی خۆیان.دانیشتووانی مووسڵ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گەنجانیان ئاگەداركردۆتەوە كە ئەمە فێلێكی نوێی تیرۆریستانە و وریا بن نەكەونە داوی تیرۆریستانەوە.
له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "ئێندی پێندنت" ی به‌ریتانی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌نامیلكه‌ی" دلیل نكاح الاسیرات"ی بڵاوكرده‌وه، گوایه داعش ئه‌و نامیلكه‌یه‌ی به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانیدا دابه‌ش كردووه. ئه‌وڕێكخراوه توندڕه‌وه نامیلكه‌یه‌كی تری بڵاوكرده‌وه به‌ناوی" السبی و الرقاب". داعش ئه‌وه‌ی كردووه‌ته به‌ڵگه له‌سه‌ر ڕه‌وایی ئه‌تك كردنی ئافره‌ته دیل كراوه‌كانی به‌رده‌ستی.
نامیلكه‌كه وه‌ڵامی 32 پرسیاری تێدایه، سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته دیل كراوه‌كاندا. هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌توای تێدایه ده‌رباره‌ی شێوازی ماره‌كردنی دیله‌كان. كه‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش ڕه‌وایه‌تی داوه به‌ئه‌تك كردنی ئافره‌ته دیل كراوه‌كان.
پسپۆڕانی "سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی توندوتیژی" له‌زانكۆی "بریستول"ی به‌ریتانی، ده‌ڵێن: داعش لانی كه‌م 2500 ئافره‌تی ئێزدی دیل كردووه‌و، كردوونی به كه‌نیزه‌ك.
به‌گوته‌ی" ئێندی پێندنت" نامیلكه‌كه هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی سێكس كردن له‌گه‌ڵ دیله‌كاندا بۆ چه‌كداره‌كانی داعش ڕوون ده‌كاته‌وه. ڕێگه‌ئه‌دات به‌وه‌ی ئافره‌تی ناموسوڵمان بكرێته كه‌نیزه‌ك. هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ژنانه‌ش ده‌كات كه له‌ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ده‌ڵێت: ئایا ڕه‌وایه ژنه‌كان دیل كراوه‌كان بفرۆشرێن؟ نامیلكه‌كه‌ی داعش ده‌ڵێت: ڕه‌وایه بفرۆشرێن و بكڕدرێن و وه‌ك دیاریش ببه‌خشرێن. چونكه ته‌نها موڵك. ته‌نانه‌ت ئه‌توانرێ له‌ناوببرێن ئه‌گه‌ر زانرا له‌ناوبردنیان زیانی نابێت بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام.
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا: ئایا ده‌كرێ، سێكس بكرێت له‌گه‌ڵ كچێكی ناباڵق دا؟ داعش ده‌ڵێت: ده‌گونجێت ئه‌گه‌ر كچه‌كه له‌باربێت بۆ سێكس كردن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بارنه‌بوو بۆ سێكس كردن، ئه‌وا ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و چێژی لێوه‌ربگرن، به‌بێ جووت بوون.
له‌پرسیارێكدا هاتووه: ئایا ده‌گونجێت پیاوێك كه‌نیزه‌كی هاوڕێیی ماچ بكات؟ به‌مه‌رجێك هاوڕێكه‌ی قایل بێت؟ داعش ده‌ڵێت: نه‌خێر دروست نییه، چونكه ماچ كردن به‌شێكه له‌چێژ وه‌رگرتن.